هەواڵ و چالاکی

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ لە گەرمیان ئەنجام دەدرێت

بڕیارە سبەینێ ٤/۱٤ لەساڵیادی كارەساتی ئەنفالدا، ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار ئەنجام بدات. هەر لەو رۆژەدا بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، بینای نوێی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لەدوای نۆژەنكردنەوەی بەشێوەیەكی سەردەمیانە دەكرێتەوە، كە بینا نوێیەكەی پەیمانگاكە چەندین هۆڵ و تاقیگەی زانستی و پزیشكی و تەكنیكی لەخۆگرتووە و سەرجەم پێداویستی و كەلوپەلەكانی خوێندنی ئەكادیمی و سەردەمیانەی بۆ دابینكراوە تا بەشێوەیەكی زۆرباش سوود بە خوێندكاران بگەیەنێت.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button