Back

رۆژی پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكان سازدەكرێت

لە چوارچێوەی كار و چالاكییە نێودەوڵەتییەكانیدا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، میوانداری 38مین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی رێكخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی دەكات و رۆژی سێشەممە 16ی نیسان رۆژی پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكان لە سەرۆكایەتی زانكۆ – هۆڵی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت. پێشانگاكە كاتژمێر 9:30 بۆ 1:00ی دوانیوەڕۆ بە بەشداری زیاتر لە 10 زانكۆ و پەیمانگا بەڕێوەدەچێت. شایەنی باسە بۆ یەكەمین جارە لەدوای دامەزراندنی رێكخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی 1976ەوە كۆنفڕانس لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئە نجام بدات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile