Back

خوێندكاران ئەزموونی وانە خوێندنیان دەبەنە قۆناغێكی نوێوە

لەڕێی بەڕێوەبردنی پێشانگایەكی كتێب، خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردن لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان ئەزموونی وانە خوێندنیان دەبەنە قۆناغێكی نوێوە. بەچاوێری د.یاسین عبدولڕەحمان راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بەبازاڕكردنی پەیمانگاكە بەهاوكاری ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان هەڵدەستێت بەكردنەوەی پێشانگایەكی كتێب لە رۆژانی ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە بینای راگرایەتی پەیمانگاكە. سەرجەم كارەكانی ئامادەكاری و بەبازاڕكرن و ریكلامكردنی ئەم پێشانگایە لەلایەن خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی پەیوەندییەكان و بەبازاڕكردنەوە وەك پراكتیزەكردنی وانەی بنەماكانی بەبازاڕكردن، بەسەرپەرشتی م.هەرمن شێركۆ سەرۆكی بەش و فەرەیدون فەیزوڵا مامۆستای بنەماكانی بەبازاڕكردن لە بەشی ناوبراو ئەنجام دەدرێت. لەم پێشانگایەدا چەندین كتێب لە بوارەكانی ( پەروەردە، دەرونناسی، فەلسەفە و ئەدەبیات و … هتد ) دەخرێنە بەردیدەی خوێندكاران و مامۆستایان و كارمەندانی پەیمانگا و دانیشتوانی قەزای دوكان و ناوچەكە. پیشانگاكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ واتە لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ ی نیسان بەردەوام دەبێت و ئۆفەرەكانی پێنج بكڕە و یەك بە دیاری وەربگرە و ئۆفەری داشكاندنی 20% – 25% بۆ سەرجەم بەرهەمەكان لەخۆدەگرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile