Back

کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی یادی زانکۆی بەرز ڕاگرت

بە ئامادەبوونى پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەرى ڕاگر و خوێندکاران و مامۆستایان، کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو یادی دامەزراندنى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانى بەرز راگرت. لە چالاکییەکه‌دا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11 ی نیسانی 2019 خوێندکارانى بەشەکەکانى تەکنیکی کارگێڕی، پەیوەندییە گشتیەکان و میدیا و دارایی، چەندین چالاکیی جۆراوجۆریان ئەنجامدا، لەوانەش نمایشکردنى ئەو کار و چالاکییانەیان کە لە ماوەى ڕابردودا وەک بەشێک لە وانەکانیان بەشێوەى پراکتیکی ئامادەیان کردبوو. هەروەها بەشێکى دیکەى خوێندکاران بە ئامادەکردنى چەندین جۆر لە خواردنى کوردەواری هێندەى دیکە گرنگییان بە چالاکییەکانى رۆژی زانکۆ بەخشی بوو، کە تیایدا سەرجەم داهاتی چالاکییەکان دەخرێنە خزمەت پرۆژی خێرخوازییەوە. زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌ 1996 دامه‌زراوه‌، دواتر له‌ ساڵى 2003 دا ناوه‌كه‌ى گۆراوە به‌ (ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى)، پاشان لە ساڵى 2012، بریاردرا به‌ گۆڕینى ناوەکەى بۆ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و لە ئێستاشدا لە پێنج کۆلێج و هەشت پەیمانگا پێکدێت، بەردەوامیش ژمارەى کۆلێج و پەیمانگاکانى روو لە زیادبوون دەکات. ئامانجى سه‌ره‌كیش له‌ دامه‌زراندنى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى خوێندنى ته‌كنیكى له‌ كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ به‌ لایه‌نێكى گرنگ و سه‌ره‌كى له‌ خوێندنى باڵا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile