زانكۆیه‌كى قوبڕس بانگهێشتى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیك ده‌كات
English وهفدێكى زانكۆیه‌كى قوبڕس سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیان كرد و به ره‌سمى بانگهێشتى سه‌رۆكى زانكۆیان كرد بۆ زانكۆكه‌یان، بۆئه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى لێكتێگه‌یشتن واژۆ بكه‌ن و په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى له نێوان هه‌ردوولادا دروست بێت.
به‌ختیار عوبێد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، به سایتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2015، سیهاد عوسمان رێكخه‌رى نێوان زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و زانكۆى “EMU”ى قوبڕس، له‌گه‌ل وهفدێكى یاوه‌رى سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیان كرد.
وتیشى: ” زانكۆى “EMU”ى قوبڕسى زانكۆیه‌كى ناسراوه له جیهاندا، له سه‌ردانه‌كه‌یاندا ئه‌و وه‌فده پێشنیارییان كرد، كه د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى سه‌ردانى زانكۆكه‌یان بكات له قوبڕس ، بۆئه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا واژۆ بكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیش ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر بانگهێشته‌كه‌یان و له داهاتوویه‌كى نزیكدا سه‌ردانى زانكۆكه‌یان ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى لێكتێگه‌یشتنیش واژۆ بكرێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵێك چانس و ئۆفه‌رى باشى تێدا ده‌بێت بۆ خوێندكارانى زانكۆ هه‌روه‌ها چه‌ند رێككه‌وتننامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ل چه‌ند زانكۆیه‌كى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كردووه، له‌وانه‌ش “زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، زانكۆى پۆلیته‌كنیكى دهۆك، زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر”.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه سه‌ردانى ئه‌و وه‌فده به هه‌ماهه‌نگى لقى سلێمانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى سلێمانى رێكخرابوو.