خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی دەستیپێكرد
بەئامانجی شارەزایی و بەرچاوڕوونی زیاتری خوێندكاران بۆ كاتی رووداوەكان، بەمەبەستی سەلامەتی گیانی ئەو تاكانەی كە لە دەوروبەریان توشی رووداوی لەناكاو دەبن بەشی پەرستاری خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی كردەوە.
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 2019/4/8 لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەكنیكی كەلار و بەئامادەبوونی سەرۆكی بەشی پەرستاری و ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكاران، خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری بەیانیان و ئێواران كرایەوە كە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت .
لە یەكەم رۆژی خولەكەدا م.هیوا عەلی حەمید بەڕێوەبەری كردە پزیشكییەكانی گەرمیان بابەتێكی سەبارەت بە فریاگوزاری سەرەتایی پێشكەشكرد، تێیدا بەشێوەیەكی پراكتیكی هەنگاوە فریاگوزارییە سەرەتاییەكانی خستەڕوو، بڕیاریشە خولەكە چوار رۆژ دیكە بەردەوامیی هەبێت و چەند بابەتێكی تری گرنگ بە بوارەكە پێشكەش بكرێت.