ئاگادارییەك لەبارەی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ( زانكۆ سیتی )
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگەكانی سەر بە زانكۆ دەكات، رۆژی پێنجشەممە 2019/4/11 تا كۆتایی دەوامی فەرمی دواكاتە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەكانی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونی كۆمەڵگای زانكۆ ( زانكۆ سیتی ) .
لە نوسراوەكەی سەرۆكایەتی زانكۆدا ئاماژە بە گشتاندنی ژمارە (437) لە بەرواری 2019/3/7 كراوە، كە مامۆستایان و فەرمانبەران بەپرسیار دەبن لە نەگەڕاندنەوەی فۆرمەكان و سەرۆكایەتی زانكۆ بەرپرسیار نییە و كاری پێویست و یاسایی لەوبارەوە ئەنجام دەدرێت.