Back

پڕۆژەیەكی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان ‌و فەرمانبەرانی زانكۆ راگەیەندرا

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی تەمموزی 2015، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دروستكردنی پڕۆژەیەكی یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ مامۆستایان ‌و فەرمانبەرانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی راگەیاند.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا د. ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: بە سوپاسەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ‌و پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی چەندین نووسراو كرا لەلایەن زانكۆمانەوە بۆ بەدەستهێنانی پڕۆژەیەكی نیشتەجێیی.

وتیشی: “خۆشبەختانە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی درا لەسەر پڕۆژەی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان ‌و فەرمانبەرانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشێوازی وەبەرهێنان “.

ئاماژەی بەوەشدا: “دوای رەزامەندی دەربڕین لەسەر پڕۆژەكە دەستبەجێ‌ كارمان لەسەر كرد ‌و لیژنەیەكمان بۆ پێكهێنا بۆئەوەی دەستنیشانی پێداویستیەكان بكەین ‌و نووسراویشمان كردووە بۆ كۆلێژ ‌و پەیمانگەكانی سەر بە زانكۆكەمان بۆ ئەو مەبەستە”.

د. ئالان فەرەیدون باسی لەوەشكرد: “كاردەكەین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان بۆ دەستنیشانكردنی ئەو زەوییانەی تەرخانكراوە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوونەكه‌ كه له‌‌ چه‌ند جێگایه‌كی جیاوازن له‌ نێو شاری سلێمانی‌”.

ئەوەشی خستەڕوو: “بە دڵنیاییەوە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان ‌و فەرمانبەرەكانمان كاریگەریی دەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆكەمان، چونكە پڕۆژەكە لەكاتی ئەم قەیرانە داراییەدا بە تایبەت بۆمان كراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە زانكۆكەمان كاریگەری لەناو كۆمەڵگاكەماندا هه‌یه‌، بۆیە سوپاسی هەموو ئه‌و لایه‌نانه‌ دەكەین كه‌ هەوڵیان بۆ رەزامەندی لەسەر ئەم پڕۆژەیە داوە”.

هێمای بۆ ئەوەشكرد: “كار دەكەین لە هەموو ئەو شار ‌و شارۆچكانەی پەیمانگە ‌و كۆلێژی زانكۆكەمانی لێیە، پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان ‌و فەرمانبەرانی بەدەستبهێنین، بۆیە داوا لە مامۆستایان ‌و فەرمانبەران دەكەین دوای ئەوەی پەیوەندی بە شوێنەكانیانەوە دەكەین، ئەوانەی خوازیارن فۆرمەكە پڕبكەنەوە”.

ئاماژەشی بەوەشدا كە “لەگەڵ ئەوەی گرفتی دارایی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ بە سەركەوتوویی ساڵی خوێندنی(٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥)مان تەواو كرد كه‌ ئەوەش دەستكەوتی زانكۆكەمانە”.

جه‌ختیشی كردەوە: “كارمان كردووە بۆئەوەی پەیوەندی زانستی لەگەڵ چەند وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكەین، وەك وڵاتانی “ئەڵمانیا، بەریتانیا، توركیا، ئێران” ‌و چەندین وڵاتی دیكە، كە كاریان لەسەر دەكەین ‌و پەیوەندی زانستیش دەبێتە بناغەیەك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زاكۆكەمان ‌و بە جیهانی بوون ‌و ناساندنی لەناو زانكۆكانی دەرەوە”.

جەختیشكردەوە: “بە پێی ئەو فەرمانە وەزارییانەی بەدەستمان گەیشتووە كاردەكەین بۆ جێبەجێكردنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بانكی كوردستانەوە، كە ئەم بڕیارەش هەموو وەزارەتەكانی دیكەی حكومەت دەگرێتەوە، كە لە رێگەی بانكەوە مووچەیان پێبدرێت”.

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رونیشیكردەوە: “ئێمە لەناو شاری سلێمانی هەزار ‌و شه‌سه‌د و ده‌ (١٦١٠) فەرمانبەرمان هەیە، بەپێی رێژەی فەرمانەبەرانمان ‌و ئەو فۆرمانەی بەدەستمان دەگات دەتوانین بڕیاربدەین چەند یەكەی نیشتەجێبوون دروست بكرێ‌ بۆ زانكۆكەمان، كە زیاتر لە هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دەبێت، بەنسبەت زەویەكەشییەوە هەوڵ دەدەین شوێنێك بێت هەموو لایەك لێی سوودمەند بن”.

ئەوەشی ئاشكرا كرد: “پڕۆژەكە لە رێگەی راپرسییەكەوە دەبێت كە لەناو مامۆستایان ‌و فەرمانبەرانی زانكۆكەمان ئەنجامی دەدەین، بۆئەوەی بزانین خواستیان لەسەر چ جۆرە یەكەیەكی نیشتەجێبوونە ‌و رووبەرەكەی چەندبێت ‌و چەندین شتی دیكەش كە لە رێگەی ئەنجامی راپرسییەكەوە بۆمان ئاكشرا دەبێت، چونكە ئامانجان ئەوەیە مادەم پڕۆژەكە بۆ فەرمانبەرانە دەبێت بە دڵی ئەوانیش بێت

This shortcode LP Profile only use on the page Profile