وۆركشۆپی بنەماكانی نووسینی ئەكادیمی بەڕێوەچوو
پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی لەسەر بنەماكانی نووسینی ئەكادیمی بۆ ژمارەیەك خوێندكار و فێرخواز ئەنجامدا.
ئەمڕۆ 2019/4/8ی لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆركشۆپێك بەناونیشانی ” بنەماكانی نووسینی ئەكادیمی: چۆن وتاری زانستی بنووسرێت ” لەلایەن د.ڕۆژین كەمال محەمەد سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووریی و مامۆستا لە بەشی پلانسازی كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری و سكرتێری بۆردی بەڕێوەبردنی رێكخراوی نێودەوڵەتیRASHID ی ئەڵمانیی پێشكەشكرا.
لە وۆركشۆپەكەدا د.ڕۆژین كەمال بە وردی تیشكی خستەسەر بنەما ئەكادیمییەكانی نووسینی توێژینەوە و وتاری زانستی و دەستنیشانكردنی ئەو هەڵە باوانەی لە نوسینی توێژینەوەكاندا دەكرێت بەبێ ئەوەی گرنگی ئەوتۆی پێبدرێت كە بە بەشێكی سەرەكی توێژینەوەكەش دادەنرێت.
دواتر فۆڕمێكی هەڵسەنگاندن سەبارەت بە ناوەڕۆكی وۆركشۆپەكە و توانای پێشكەشكار و كاتی وۆركشۆپەكە و سوودەكانی ئەم وۆركشۆپە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا تا لە رێگەی وەڵامەكانیان سەرنج و تێبینی و پێشنیارەكانیان بۆ بەرەوپێشچوونی وۆركشۆپەكە و چالاكییەكانی داهاتوو بخەنەڕوو.
شایەنی باسە د.ڕۆژین كەمال هەڵسەنگێنەری چەند گۆڤار و كۆنفرانسێكی نێودەڵەتی ئەمریكی و ئەوروپیە، لەگەڵ ئەوشدا هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی پڕۆژە توێژینەوەكانی دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەریتانیشە.