Back

گۆڤاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە لیستی گۆڤارە پەسەندكراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە

لە یەكەم پێداچوونەوەی لیژنەی رانكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمساڵدا بە لیستی گۆڤارەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لەكۆی 34 گۆڤار تەنها 19 گۆڤاریان پەسەندكران، كە گۆڤاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە لیستی پەسەندكراوەكانە و گشت مەرجەكانی رانكی وەزارەتی لەخۆگرتووە. لیژنەی رانكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ساڵانە ٣ جار وردبینی لەسەر ئەو گۆڤارە ناوخۆییانەی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات كە كۆی گشتی زانكۆكان 29 زانكۆن و لەوانە 15 زانكۆیان زانكۆی حكومین و 14 زانكۆشیان زانكۆی تایبەتن، ژمارەی ئەو گۆڤارە ناوخۆییانەی كە لەلایەن ئەو زانكۆیانەوە توێژینەوە بڵاودەكەنەوە و لە رانكی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كاری لەسەر دەكرێت 34 گۆڤاری زانستین و یەكێك لەو گۆڤارانە گۆڤاری (توێژینەوەی كارەكی كوردستانە) Kurdistan Journal of Applied Research (KJAR) كە لەلایەن زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە دەردەچێت، لە یەكەم پێداچوونەوەی لیستی گۆڤارەكان كە لە مانگی ٢ ی ٢٠١٩ كراوە لەكۆی ٣٤ گۆڤار تەنها ١٩ گۆڤاریان پەسەندكراون لە لایەن لیژنەكەوە لەبەر ئەوەی گشت مەرجەكانی ڕانكی وەزارەت كە بۆ گۆڤارەكان دانراوە لەخۆ دەگرێت و و خۆش بەختانە لەو ژمارەیە گۆڤاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە لیستی پەسەندكراوەكانە هەروەك لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە: لیستى گۆڤارە پەسەندکراوەکانى زانکۆکان:   لیستى گۆڤارە پەسەندکراوەکانى زانکۆکان:   سەرەڕای جیاكردنەوەی لیستی پەسەند و ناپەسەند لەلایەن لیژنەكەوە لە هەمان كاتدا لیستی ئەو گۆڤارە ناوخۆییانە جیاكراوەتەوە كە بە لیستیDOAJ Directory of Open Access Journal ناسراوە كە لەكۆی ١٩ گۆڤاری پەسەندكراو ٨ لەو گۆڤارانە لە لیستی DOAJن و لیژنەی رانكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە لیستی پەسەند ئەژماری دەكات دوای لیستەكانی تۆمسن ڕۆیتەرز و سكۆپس وە لەو لیستەشدا خۆشبەختانە گۆڤاری زانكۆمان KJAR لە لیستی DOAJیە و لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوەوە تائێستاش كار بۆ بەروپێشچوونی گۆڤارەكە دەكات بۆ ناو لیستی سكۆپس و تۆمسن ڕۆیتەرز، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە لەئێستادا KJAR لە لیستەكانی EBSCO, ROAD, WorldCat, Crossref, Google Scholar كاری ئیندێكسی بۆ كراوە: لیستى گۆڤارە ناوخۆییەکان کە لە DOAJدان : جێگای ئاماژە بۆ كردنە كە ئەم پێشكەوتنەی گۆڤاری زانستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ماوەی ٢ ساڵی رابردوودا بۆ ئەو هەوڵ و پلانانەی بەڕێز پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ دەگەڕێتەوە لە رێگای یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ پ.د.سۆران ئەبوبەكر سەعید وە بەڕێز مامۆستا رانیە ئازاد بەرپرسی هۆبەی گۆڤاری زانكۆ وە بەڕێز مامۆستا جەمال كاك برا نوێنەری زانكۆ بۆ رانك و بەڕێوەبەری تەكنۆلۆجیای زانیاری كاری جدییان لەسەر كردووە تا توێژەران و مامۆستایانی زانكۆمان و گشت زانكۆكانی تری هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان بتوانن توێژینەوەكانی خۆیان پێشكەش بە گۆڤاری زانكۆمان بكەن. بۆیە لێرەوە داوا لە گشت توێژەران و مامۆستایانی زانكۆمان و گشت زانكۆكانی تری هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین كە بۆ پێشەكەشكردنی توێژینەوكانیان دەتوانن كرتە لەسەر لینكی گۆڤاری زانكۆمان بكەن بۆ پێشكەشكردنی توێژینەوە و زانیاری زیاتر لەسەر گۆڤارەكە: www.kjar.spu.edu.iq بۆ بینینی وێنەکان بە گەورەیی کلیکی ئێرە بکە:
This shortcode LP Profile only use on the page Profile