هەشتەمین بڕوانامەی ماستەر لە بواری تەندروستی بەخشرا
لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، خوێندكاری ماستەری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی (رەمەند محەمەد حاجی) لە پسپۆری تەندروستی كۆمەڵ بڕوانامەی ماستەری بە پلەی زۆرباش بەدەستهێنا.
شایەنی باسە ئەمە دەبێتە هەشتەمین دەرچووی خوێندكاری خوێندنی باڵای كۆلێجەكە، لای خۆشیانەوە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ناوبراو دەكەن و هیوای ژیانێكی ئەكادیمی و تەندروستی بۆ دەخوازن.