ده‌ربه‌ندیخان: یادی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆز ڕاگیرا
ڕۆژی ۲۰۱۹/٤/٤ یادی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه و بۆ بەرز ڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه ، په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
بەئامادە بوونی پ.ی. د. دانا احمد مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان وە ئامادە بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فەرمانبەران و میوانه‌كان ، پەیمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان هەستا بەئەنجامدانی چەند چالاکیەک لەلایەن سەرجەم بەشەکانی پەیمانگاوە ئەنجامدران کە بەشی پەرستیاری هەستان بە چالاکی پشکنینی خوێن وە پێوانەکردنی فشاری خوێن و پێدانی زانیاری تەندروستی وە بەشی ڕوپێوی بەشداریان کرد بەدیزاینی بیناسازی و خانوبەرە وە هەروەها بەشی زانستی کۆمپیوتەر چالاکیەکانیان پێک هاتبوو لە فۆڕمات کردنی کۆمپیوتەر وە پێشکەش کردنی هەندێک بەرنامه‌ی کۆمپیوتەر وە بەشی کارەبا بەشداریان کردبوو بە دروستکردنی هەندێک پرۆژەی کارەبایی وە هەریەک لەبەشی ژمێریاری و کارگێڕی کار هەستان بە ئامادەکردنی هەندێک جۆری خواردنی کوردەواری ، وە لەهەمان ڕۆژدا وێنەی دەرچونی خوێندکارانی قۆناغی دووەمی پەیمانگاکە گیرا.