Back

خوێندكاران له‌ رێگه‌ى پۆسته‌ره‌كانیانه‌وه‌ چه‌ندین بابه‌تى زانستى ناوازه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو

به‌شێوازێكی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ و له‌ ڕێگه‌ی پۆسته‌ره‌وه‌ خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی داتابه‌یس بابه‌تی زانستی جۆراوجۆریان خسته‌ڕوو.

له‌ كۆتایی وه‌رزى خوێندندا خوێندكارانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی داتابه‌یسى په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (كه‌نار تاهیر حه‌مه‌ساڵح) و هاوكاریی مامۆستا (چرا عه‌لی) و به‌ئاماده‌بوونى (د.سۆران سه‌عید) ڕاگرى په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكاران و مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌یمانگا، چالاكییه‌كی زانستیی گرنگ و كه‌م وێنه‌یان ئه‌نجامدا كه‌ تیایدا له‌ ڕێگه‌ی نمایشی پۆسته‌ره‌وه‌ بابه‌تی زانستیی جۆراوجۆر خرابوونه‌ڕوو، پۆسته‌ره‌كانیش چه‌ندین رێنمایی گرنگیان ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى ژماره‌یه‌ك ئامێرى ئه‌لكترۆنی سه‌رده‌میانه‌ خستبووه‌ ڕوو كه‌ له‌ئێستادا به‌ركارهێنه‌رێكى زۆریان هه‌یه‌ له‌ جیهاندا و له‌ڕووى زانستییشه‌وه‌ گوزارشتیان له‌ شێوازێكی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكاران ده‌كرد، كه‌ ئاماژه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌ى له‌ بوارى ته‌كنه‌لۆجیادا هاتۆته‌ئاراوه‌

، جگه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی نووسراو مامۆستای بابه‌ته‌كه‌ وه‌ك میتۆدێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ر به‌كاری هێناوه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌وڵێكه‌ بۆ هاندان و خستنه‌گه‌ڕی توانا و زانستی وه‌رگیراوی خوێندكاران، تا دواتر له‌ ژیانی پیشه‌یی و ئه‌كادیمیی داهاتوویاندا سوودی لێوه‌ربگرن، ئاماده‌بووانیش به‌ سه‌رنج و بۆچوونه‌كانیان چالاكییه‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.

زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى هه‌میشه‌ گرنگى به‌لایه‌نى زانستى و پیشه‌یی خوێندكارانى كۆلێج و په‌یمانگاكانى ده‌دات و هه‌وڵ بۆ به‌ ئه‌كادیمی كردنى زیاترى پرۆسه‌ى خوێندن و پێگه‌یاندنى و به‌ره‌وپێشبردنی لایه‌نی پراكتیكی خوێندكار ده‌دات

This shortcode LP Profile only use on the page Profile