ساڵرۆژی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رز ڕاگیرا
4/4 هه‌موو ساڵێك یادی له‌دایك بون و دامه‌زراندنی ناوه‌ندێك و ده‌زگایه‌كی زانستی حكومی ده‌كرێته‌وه كه سه‌راپای 16 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بواری زانستی و ئه‌كادیمی و په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاران به زانستی سه‌رده‌م و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری پێویست ، ئه‌ویش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه.
ئه‌مڕۆ 4 ی نیسانی 2019 به چاودێری پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و ژماره‌یه‌ك له كه‌س و كاری خوێنكاران و میوانان ،یادی 16 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ به‌رزو پیرۆز ڕاگیرا.
له‌یاد كردنه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆربه‌جۆر كه خۆی ده‌بینییه‌وه له كاری ده‌ستی خوێندكاران و به‌رهه‌می فێربوونیان بوو له‌ماوه‌ی خوێندنیاندا له پێشانگاو ڤیستیڤاڵ و چالاكی زانستیدا خرایه ڕوو .