لە وۆركشۆپێكدا بنەماكانی نووسینی ئەكادیمی دەخرێتەڕوو
لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری هەفتەی داهاتوو وۆركشۆپێك بەناونیشانی ” بنەماكانی نووسینی ئەكادیمی: چۆن وتاری زانستی بنووسرێت ” رێكدەخات.
وۆركشۆپەكە لەلایەن د.ڕۆژین كەمال سەرۆكی گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووریی و مامۆستا لە بەشی پلانسازی كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری و سكرتێری بۆردی بەڕێوەبردنی رێكخراوی نێودەوڵەتیRASHID ی ئەڵمانیی پێشكەش دەكرێت.
شایەنی باسە د.ڕۆژین كەمال هەڵسەنگێنەری چەند گۆڤار و كۆنفرانسێكی نێودەڵەتی ئەمریكی و ئەوروپیە و هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی پڕۆژە توێژینەوەكانی دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەریتانیشە.
رۆژ و بەروار: دووشەممە 2019/4/8
كاتژمێر: 10ی بەیانی بۆ 1ی دوانیوەڕۆ
شوێن: نهۆمی یەكەمی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی – سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
*تێبینی: ئەم وۆركشۆپە كراوەیە ( بەشێوەی سنووردار بۆ 40 بەشداربووی یەكەم ) بۆ “خوێندكارانی زانكۆ” و هەر ئەكادیمییەك لە پسپۆڕی جیاواز و ئارەزوومەندان لە دەزگا و ڕێكخراوە حكومی و ناحكومییەكان.
*بۆ بەشداربوون، تكایە لەم فۆڕمەدا خۆت تۆمار بكە.