Back

وۆركشۆپێكی تایبەت بە بواری كشتوكاڵی داپۆشراو بەڕێوەچوو

لەپێناو بەرهەمهێنانی بەروبومێكی كشتوكاڵی تەندروست و سوودبەخش، پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی تایبەت بە بواری كشتوكاڵی داپۆشراو رێكخست. سەعات 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2019/4/3 لە هۆڵی ( مامۆستا عوسمان ) لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ، بەئامادەبوونی د.كامیل سابیر راگری كۆلێج و ژمارەیەك لە مامۆستایان و جوتیاران، وۆركشۆپێك بەناونیشانی ( خانووی پلاستیكی لە نێوان راستی و بووندا لە هەرێمی كوردستان ) كە تایبەت بوو بە بواری كشتوكاڵی داپۆشراو لە هەرێمی كوردستان. تەوەری یەكەمی وۆركشۆپەكە لەلایەن ( چنور یوسف شكور ) مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ پێكشەشكرا كە تێیدا تیشكی خستەسەر گرنگییەكان و جیاوازییەكانی كشتوكاڵی داپۆشراو لەگەڵ كشتوكاڵكردن لە دەرەوە، هەروەها ئاماژەیكرد بە هۆكارەكانی سەركەوتنی كشتوكاڵی داپۆشراو و بە ئاڕاستەبردنی هەرێمی كوردستان بەرەوە كشتوكاڵی داپۆشراو. لە تەوەری دووەمی وۆركشۆپەكەدا ( گۆران سەلام تۆفیق ) مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ بەچڕی باسی لە ژینگەی كشتوكاڵی داپۆشراو و پەیوەندی ژینگە بە بەرهەمهێنانەوە كرد كە تا چەند ژینگەی هەرێمی كوردستان گونجاوە بۆ كشتوكاڵ كردن لە ژووی داپۆشراودا. لە كۆتایی وۆكشۆپەكەدا ئامادەبووان و جوتیاران چەند پێشنیار و سەرنجێكیان خستەڕوو لەلایەن ئامادەكارانی وۆركشۆپەكەوە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile