زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بنكه‌ی ژین یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان واژۆ كرد
به‌ئامانجی په‌ره‌پێدان و پێشخستن و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و كلتورییه‌كان و ئاڵوگۆڕی تواناكان له‌بواری ڕۆشنبیری و كلتوریدا ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بنكه‌ی ژین یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان واژۆ كرد.
به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و م.بخت‌یار عبید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان و ئۆفیسی نێوده‌وڵه‌تی و د. ڕۆژین كمال ل/ گرووپی توێژینەوەی كەلەپووری كولتووریی دیجیتاڵی ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی نیسانی 2019 پێشوازی كرد له ڕه‌فیق صالح احمد به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ژین و وه‌فدێكی هاوڕێ ی .
مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌دا واژۆكردنی یاداشتێكی لێكگه‌یشتن بوو له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بنكه‌ی ژین ، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نزیك بونه‌وه‌ی هه‌ردولایه له‌پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به خوێندكاران و ئاڵوگۆڕی به‌هره‌و شاره‌زاییه‌كانی نێوانیان. به‌پێ ی لێكگه‌یشتنه‌كه هه‌ردوولا ده‌توانن كۆنفرانس و سیمینار‌و كۆڕی زانستی به‌هاوبه‌شی ببه‌ستن و شاره‌زایانی هه‌ردوولا به‌شداری چالاكی یه‌كدی بكه‌ن و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.