
شاندێكی زانكۆ بهشداری له كۆنگرەی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی عەین شەمسی ووڵاتی میسر كرد
لە چوارچێوەی بانگھێشتنامەی فەرمی شاندی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی زانستی کۆلیجی ئادابی زانکۆی عین شمسی ووڵاتی میسر بە ناونیشانی (القوی الناعمە… وێناعە المستقبل) رۆژانی (٢٣ – ٢٤- ٢٥ /٣/ ٢٠١٩)بهشداری كۆنگرهكهیان كرد.
له كۆنگرهكهدا شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێكهاتبوون لە ( د. ھەژار محمد جەلال سەرۆکی شاندو بە یاوەری د. شێرکۆ جبار محمد و د. ئومێد عارف)
لە یەکەمین رۆژی دەستپێکی کارو چالاکییەکانی کۆنگرەکەدا کە لە لایەن ھەر یەک لە پرۆفسیۆر د. خالد عبدالغفار وەزیری خوێندنی باڵای وڵاتی میسر و د. غادە والی وەزیری ھاوکاری کۆمەڵایەتی و د. ئیناس عبدالدائم وەزیری رۆشنبیری و پرۆفسیۆر د. محمد مختار جمعە وەزیری ئەوقاف سەرپەرشتی دەکراو بە چاودێری پرۆفسیۆر د. عبدالوھاب عیزەت سەرۆکی زانکۆی عین شمس و پرۆفسیۆر د. سوزان ڕحمد القلینی سەرۆکی کۆنگرەو راگری کۆلیجی ئاداب،
وتاری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پ.ی. د ئالان فەریدون عەلی لە بری نوێنەرانی شاندی وڵاتانی عەرەبی لە لایەن د. ھەژار محمد جەلال سەرۆکی شاندی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی پێکەشکراو قەڵغانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ھەریەک لە سەرۆکی زانکۆی عین شمس و سەرۆکی کۆنگرەکە بەخشرا.
لەلایەن چاودێران و بەرپرسانی زانکۆی عین شمس و سەرۆکی کۆنگرەکە پێگەیزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە رووی پەیوەندی دیبلۆماتی و زانستیدا بەرز نرخێندراو خۆشحاڵی خۆیان بۆ پتهوكردنی پهیوهندی نێوان ههردوو زانكۆ دەربڕی بهتایبهت لە دروستکردنی پەیوەندی زانستی نێوان زانکۆکانی وڵاتی میسرو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
شایەنی باسە لەم کۆنگرە زانستیەدا زیاتر ٥٠ توێژەرو نوێنەری زانکۆکانی وڵاتی میسر و وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی ناوەندی ئەکادیمی و وزاری و رێکخراوی (NGO) ی نێودەوڵەتی و ناخۆیی بەشدار بوون.