Back

پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ و خەڵکی کوردستان دەکات و ھیواخوازە نەورۆزی ئەمساڵ کۆتایی نەھامەتییەکان و دەستپێکێکی خێر و خۆشی بێت بۆ گەلەکەمان. دەقی پەیامی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی “بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستە مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ و ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەین، ھیوادارین ھاتنەوەی نەورۆز و بەھار بەخێر و خۆشی و تەبایی بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان بگەڕێتەوە، داوا لە یەزدانی مەزن دەکەین نەورۆزی ئەمساڵ بکاتە کۆتایی نەھامەتی و ناخۆشییەکانی گەلی کوردستان و دەسپێکی ساڵێکی پر خێر و خۆشی بێت. نەورۆز بۆ گەلی کوردستان ھەڵگری پەیامی رووناکی و نوێبوونەوە و ئازادییە، بەدرێژایی مێژوو گەلی کوردستان لە نەورۆزدا زوڵم و ستەم و تاریکی تێکشکاوە، زۆربەی سەرکەوتن و خۆشی و ناخۆشییەکانی گەلی کوردستان لە نەورۆزدا ڕوویان داوە و مێژووی ئێمەیان نەخشاندووە، دەخوازین جەژنی نەتەوەییمان زیاتر ھاندەرمان بێت بۆ پێشخستنی رەوتی خوێندنی باڵا لە ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتر بە پرۆسەی خوێندن و خوێندکاران. دووبارە سڵاو و رێزو ستایش و سەربەرزی بۆ دایکی شەھیدان و خانەوادەکانیان کە بە بەخشینی گیانی ئازیزەکانیان ئارامی و ئازادی ئەمڕۆیان بە گەلی کورد بەخشیوە. دووبارە سڵاو و رێزو ستایش و سەربەرزی بۆ دایکی شەھیدان و خانەوادەکانیان کە بە بەخشینی گیانی ئازیزەکانیان ئارامی و ئازادی ئەمڕۆیان بە گەلی کورد بەخشیوە. لە کۆتاییدا جارێکی تر جەژنی نەورۆز لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان و گشت دانیشتوانی شاری سلێمانی پیرۆز بێت و میللەتەکەمان ھەر لە شادی و خۆشیدا بێت”. سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ٢٠١٩/٣/٢٠
This shortcode LP Profile only use on the page Profile