Back

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیرۆزبایی لە (فانیە ئیسماعیل) دەكات

لە پەیامێكدا د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیرۆزبایی ئاڕاستەی (فانیە ئیسماعیل) وەرگری خەڵاتی ژنی داهێنەر بۆ ساڵی (٢٠١٩)ی وڵاتی بەریتانیا دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی: بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ژنی داهێنەر بۆ ساڵی (٢٠١٩)ی وڵاتی بەریتانیا، بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیرۆزبایی و دەستخۆشیت ئاڕاستە دەكەین. وەرگرتنی خەڵاتێكی وەها لەلایەن ژنە كوردێكی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا مایەی شانازی و دەستخۆشی كردنە بۆ گەلەكەمان، بەهۆی ئەوەی بەڕێزیان ماددەیەكی تازەی داهێناوە بۆ ڕوپۆشكردنی كوپ و بوتڵە كاغەزییەكان، كە وا دەكات دووبارە لە بری بوتڵە پلاستیكییەكان بەكاربهێنرێت، بەوەش هەموو جیهان رزگاری دەبێت لە كێشەی پیسبوونی ژینگە بە بوتڵ و مەوادی پلاستیكی. بۆیە هیوای سەركەوتن و بەردەوام بوون بۆ فانیە ئیسماعیل دەخوازین لە بوارو پسپۆڕییەكەیدا، بەهیواین هەمیشە و پڕ داهێنەر بێت بۆ خزمەتكردن بە بواری زانست و تەكنەلۆژجیای سەردەم و بوارە ژینگەییەكان. د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
This shortcode LP Profile only use on the page Profile