Back

خوێندكارێك خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خوێندن به‌شێوازێكی جیاواز ده‌رده‌بڕیت

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زۆر به‌ووردی چاودێری كه‌م كوڕی ناوه‌نده‌ زانستییه‌كانی ده‌كات له‌سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكاندا به‌مه‌به‌ستی زوو به‌ده‌مه‌وه‌ چوون و چاره‌سه‌ری خێرای گرفته‌كان ، به‌ڵام خوێندكارێكی دڵسۆز له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌ستا به‌ بۆیاخ كردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و ڕاڕه‌وی كۆلیجه‌كه‌. خوێندكاره‌كه‌ ناوی ڕه‌وا احمده‌ و خوێندكاری قۆناغی سێ ی به‌شی میكانیكه‌ له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی. جێ ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌و خوێندكاره‌ دڵسۆزو به‌ئه‌مه‌كه‌ بكه‌ین و هیوادارین نمونه‌ی زۆر بێت.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile