Back

سیمپۆزیۆمی (پرسی ژن له‌كایه‌كانی میدیا – ئابوری – یاسا – ڕامیاری) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی هه‌ردوو سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات كه‌له‌ ژێر ناونیشانی ( پرسی ژن له‌كایه‌كانی میدیا – ئابوری – یاسا – ڕامیاری)ده‌ستی پێكرد. كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 13 ی ئازاری 2019 و له‌ هۆڵی هۆتێل تایتانیك له‌شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. ئومێد ڕه‌فیق سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و ئازاد محمد ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆو ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌ران و چالاكوانانی بواری ژنان سیمپۆزیۆمه‌كه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. سه‌ره‌تای سیمپۆزیۆمه‌كه‌ به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی  به‌ڕێز مام جه‌لال وه‌ك یه‌كێك له‌ داكۆكیكه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كانی مافی ژنان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ژن و ڕێگای سه‌رفرازی كوردستان ئاماده‌بووان ده‌ستیپێكرد . ووتاری پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا پێشكه‌شكراو تیایدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ چالاكییه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها باسی له‌ گرنگی زانكۆ كرد له‌ گشت كایه‌كاندا و ئه‌و پێویستییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌ی كه‌ ده‌كرێت به‌جدییتر كاری له‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش پرسی یه‌كسانی جێنده‌رییه‌ ، هه‌روه‌ها ووتی پشتیوانی و پشتگیری خۆمان دووپات ئه‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌ پیرۆزه‌ . پیرۆزبایی خۆی گه‌یانده‌ ئاماده‌بووانی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ به‌ بۆنه‌ی یاده‌كانی ڕاپه‌ڕین و 8 ی مارس و هاتنی وه‌رزی به‌هار. پاشان ووته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشكه‌ش كراو خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چالاكوانان و توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ له‌ سیمپۆزیۆمه‌كه‌داو هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ كه‌ گرنگییه‌كی هه‌نوكه‌ییه‌ له‌م ساته‌دا بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی هه‌موو توندڕه‌وییه‌ك كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنان بكرێت . ئامانجی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ی خسته‌ ڕوو كه‌  بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ناداد په‌روه‌رییه‌ جێنده‌ریانه‌ی كه‌به‌ هه‌ر هۆكارێكی (كلتوری و سیاسی و ئابوری هتد…) به‌دی ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵگادا ، وه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ش میكانیزمی زانستی ده‌گیرێته‌ به‌ر ، وه‌ك ئه‌نجامدانی ڕاپرسی و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ڕاوێژكردن به‌كه‌سانی پسپۆرو شاره‌زا له‌بواری جێنده‌رو ئه‌نجامدانی وۆركشۆپ و سیمینارو كۆنفرانسی زانستی و چالاكی هه‌مه‌جۆر. وه‌ هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌درێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌و ڕێكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا دروست بكرێت به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی كاركردنیان. پاشان له‌لایه‌ن د. هه‌ناوحسن محمد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌ر ناسی له‌ زانكۆی جیهان سیمپۆزیۆمه‌كه‌ی كرده‌وه‌و داوای له‌ به‌ڕێزان (ئه‌مه‌ل جه‌لال و په‌یمان عزالدین) كرد بفه‌رموون بۆ پێشكه‌شكردنی یه‌كه‌م پانێڵ. له‌م سیمپۆزیۆمه‌دا چوار پانێڵ پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌لایه‌ن چالاكوانان و مامۆستایانی زانكۆو توێژه‌رانه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی ژن له‌كۆمه‌ڵگای كوردی و به‌شداری كردنی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و بازرگانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری …. هتد  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile