هەواڵ و چالاکی

پەیمانگای تەكنیكی كەلار 8ی مارس و رۆژی جلی كوردی بەرزنرخاند

بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان و رۆژی جلی كوردی زنجیرەیەك چالاكی لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەڕێوەچوو. رۆژی یەكشەممە 2019/3/10 بەئامادەبوونی راگری پەیمانگا و یاریدەدەری راگر و بەشێك لە سەرۆك بەشەكان و میوانان بەدروشمی ( ئاواتمان یەكسانییە ، بە ژیری بونیاد دەنێین ، داهێنان دەكەین لە پێناو گۆڕانكاری ) پەیمانگای تەكنیكی كەلار بە هەماهەنگی ڕێكخراوی گەنجانی بوێر زنجیرەیەك چالاكی بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ئەنجامدا، هەر لەو چوارچێوەیەشدا سیمیناری ( رێككەوتننامەی سیداو ) لەلایەن مامۆستا رێبوار محەمەد ساڵح و سیمیناری (رۆڵی ژن لە كۆمەڵگا )دا لەلایەن مامۆستا شەیما جەمال كوێخا پێشكەشكران، لەكۆتاییشدا ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو خانمە فەرمانبەرانەی كە زیاد لە 10 ساڵ خزمەتیان هەیە لە پەیمانگاكەدا.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button