گەشتی بەهارە بۆ خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار ئەنجامدرا
راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەهاوكاری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان گەشتێكی بەهارەیان بۆ نزیكەی 700 خوێندكاری پەیمانگاكە ئەنجامدا.
رۆژی پێنجشەممە بەرواری 2019/3/7 خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش روویانكردە سەیرانگەی ” بانی بی ” و گەشتەكەیان بەئاهەنگی گۆرانی موزیك و هەڵپەركی رازاندەوە، پاشان چەند پێشبركێیەك لە نێوان خوێندكاری بەشەكاندا ئەنجامدرا و خوێندكاران رۆژێكی شادییان بەسەربرد.
لە كۆتایدا ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران وەكو دڵسۆزی خاك و ژینگە و سروشت هەڵمەتێكی پاكردنەوەیان لە سەیرانگەكە دەستپێكرد، ئەم ئاهەنگە دەستپێكی كارە شادییەكانی بەهاری ئەمساڵە بۆ خوێندكارانی پەیمانگاكە و بڕیارە ئاهەنگ و سەیرانی دیكەش بەڕێوەبچن.