Back

كۆلێج و به‌شه‌كانی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ به‌ خوێندكارانی‌ كه‌ركوك ده‌ناسێنرێت

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئەمڕۆ، پێنجشەممە 7/3/2019 له‌ كه‌مپی‌ كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ پێشوازی كرا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا و خوێندكارانی‌ ئاماده‌یی شیرین كچان له‌ كه‌ركوك، كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ناساندنی‌ شێوازی‌ خوێندن له‌ زانكۆ و ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه‌ی‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ هه‌یه‌تی‌ سه‌ردانیان كرد بوو. له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌ره‌تا پ.ی.دحه‌كیم عوسمان راگری‌ كۆلێجی‌ ته‌كنیكی‌ كارگێڕی‌ به‌خێرهاتنی‌ مامۆستا دلخواز فاتح به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاماده‌یی شیرینی‌ كچان له‌ كه‌ركوك كرد و ده‌ستخۆشی‌ لێ كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ زانستییانه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خوێندكاران پێش وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌رچاوڕونی‌ زیاتریان هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان.
دواتر راگرانی‌ كۆلێجه‌كانی‌ كارگێڕی‌ و ئه‌ندازیاری‌ و ئینفۆرماتیك و تەندروستی، سه‌ردانێكی‌ مه‌یدانیان بۆ تاقیگە و ستۆدیۆ و سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ كرد كه‌ کۆلێژەکانی زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ هه‌یه‌تی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ خوێندنی‌ وانه‌ی‌ پراكتیكی‌ خوێندكاران و چۆنیه‌تی‌ راهێنانی‌ خوێندكاران باسكرا كه‌ چۆن له‌ كاتی‌ خوێندنی‌ وانه‌ پراكتیكییه‌كاندا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كرداری‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ فێرده‌كرێن. له‌و سه‌ردانه‌دا خوێندكاران چه‌ندین پرسیاریان ئاڕاسته‌ی‌ راگران و مامۆستایان كرد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ قبوڵكردنی‌ خوێندكار بۆ خوێندن له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی‌ سلێمانی‌ و ئه‌و نمرانه‌ی‌ پێویسته‌ خوێندكار بۆ وه‌رگرتنی‌ له‌ یه‌كێك له‌ كۆلێژه‌كان به‌ده‌ستیبهێنێت، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن راگرانی‌ كه‌مپی‌ كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانه‌وه‌ هانی‌ خوێندكاران درا كه‌ هه‌وڵ بده‌ن زۆرترین كۆنمره‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتایی ئاماده‌یی به‌ده‌ستبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ خواستی‌ خۆیان له‌و به‌شانه‌ وه‌ربگیرێن كه‌ حه‌ز و خولیایان بۆ هه‌یه‌.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile