زیاتر لە 100 فەرمانبەر و كارمەندی زانكۆ خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا
بەبۆنەی یادەكانی راپەڕین و 8ی مارسەوە و لەپای ئەو خەمخۆری و خزمەتە بەردەوامەیان كە پێشكەشی خوێندكاران و پرۆسەی خوێندنیان كردووە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە زیاتر لە 100 فەرمانبەر و كارمەندی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2019/3/4 لە مەراسیمێكی شایستەدا لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەئامادەبوونی پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارێگڕی و خوێندكاران و د.عەتا شێخ كەریم راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری و رەزا غەبدولكەریم لێپرسراوی گشتی بەشەناوخۆییەكانی كەمپەكە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە زیاتر 100 فەرمانبەر و كارمەندی دڵسۆزی زانكۆ، بەشێوەیەكی بەردەوام و خەمخۆرانە خزمەتی خوێندكاران و پرۆسەی خوێندیان لە زانكۆكە كردووە.
سەرەتای مەراسیمەكە بە وەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و لەلایەن رەزا عەبدولكەریم بەرپرسی بەشە ناخۆییەكانی كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكان وتەی بەخێرهاتن پێشكەشكرا، پاشان راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد كە وەك هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری فەرمانبەران و خوێندكاران بووە
لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سڵاوی سەرۆكی زانكۆی گەیاندە ئامادەبووان و هەموو جۆرە پشتیوانییەكی سەرۆكایەتی زانكۆی بۆ ئامادەبوون دووپاتكردەوە
دواتر لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.عەتا شێخ كەریم راگری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە فەرمانبەران و كارمەندەكانی زانكۆ.
لە كۆتاییدا ئامادەبووان و بەشداربووانی مەراسیمەكە چوونە پاركی كەمپەكە و وێنەیەكیان بۆ یادگاری گرت و خۆشحاڵی خۆیان بۆ پێزانین و بەسەركردنەوەیان دەربڕی و پیرۆزبایی یادەكانی راپەڕین و 8ی مارس-یان ئاڕاستەی هاوڕێ و هاوپیشەكانیان كرد.