Back

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە راپۆرتە هەواڵێكی كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) لەسەر سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە راگەیەندراوێك بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی چەند مانگێكە دوای وروژاندن و باسكردنی لە ڕاگەیاندنەكان، ئاگاداری وردی ئەم كەیسەیە، كە لە راپۆرتەكەدا باسكراوە، بۆیە وەك ئەركی سەرەكی خۆمان و لەسەر داوای سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ دەرخستنی راستییەكان، بەدواداچوونمان بۆ كەیسەكە كردووە، لەم سۆنگەیەشەوە وەزارەت بە نوسراو كەیسەكەی ئاراستەی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كردووە، لەئێستادا لەلایەن ئەو دەستەیە لێكۆڵینەوە لە ڕاستی و دروستی دەكرێت و چاوەڕێی بڕیاری دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستانین بۆ یەكلاكردنەوەی. وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لایەنی بەرپرس، هەر كەس و لایەنێك سكاڵای هەبێت و بەدۆكیۆمێنت بیسەلمێنێت كاری لەسەر دەكەین، وەك چۆن لە ڕابردوودا كارمان لەسەر كردووە، بۆیە هەر كەس و لایەنێك ئەگەر بەڵگەیەك یان دۆكیۆمینتێكی لەسەر كارێكی نایاسایی یان گەندەڵی هەیە داوا دەكەین پێشكەشی وەزارەتەكەمانی بكات، هەر بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە ئامادەكارانی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵە دەكەین هەر دۆكیۆمێنت و بەڵگەیەكیان لەسەر ئەو بابەتە هەیە پێشكەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستانی بكەن تا كارەكان بەشێوەیەكی یاسایی و ڕێكتر ڕیچكەی خۆی بگرێت. لە هەمان كاتدا وەزارەتەكەمان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە نابێت هیچ كەس و لایەنێك تۆمەتبار بكرێت تا لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕەسمی یەكلایدەكەنەوە و دۆسیەكانیان ساغدەكەنەوە، چونكە ئەو كەسەی كە لە ڕاپۆرتە هەواڵەكەی كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) ناوی بڵاوكراوتەوە،‌ خوێندنی (بەكالۆریۆس، ماستەر و دكتۆرا)ی لە هەرێمی كوردستان تەواو كردووە ‌و ڕێكارە یاسایی و كارگێڕی و زانستیەكانی لە كوردستان بڕیوە. لە كۆتایدا بۆ دڵنیایی لەسەر قۆناغەكانی بەدواداچوونی ئەو كەیسە، دەتوانن پەیوەندی بە دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بكەن و ئاشنایی قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەكانی ئەو دۆسییە ببن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile