مامۆستایهكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی توێژینهوهیهكی ئاست بهرزی له گۆڤارێكی نێودهوڵهتیدا بڵاوكردهوه
مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە، توێژینەوەیەکی گرنگ لە گۆڤارێکی بەناوبانگی ئاست بەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردهوه،
م.ڕافع حبیب أسکندر خاوهنی بڕوانامهی ماستهر و مامۆستای بەشی پەرستاری پەیمانگای تهكنیكی ههڵهبجه، بە هاوبەشی تیمێکی پسپۆڕی توێژەرانی ئێرانی ، توێژینەوەیەکی گرنگ لە جۆرناڵی (Journal of cellular physiology)، سەر بە پەبلیشەری (Wiley)، بڵاودەکاتەوە.
ناونیشانی توێژینەوەکە:
( Is it true that gut microbiota is considered as panacea in cancer therapy?).
شایانی باسە ئیمپاکت فاکتەری ئەم جۆرناڵە بەناوبانگە نێودەوڵەتیە (3.923) ە کەئەمەش ئاستێکی زۆر باڵایە و کەمن ئەو توێژەرانەی کە لە زانکۆکانی کوردستانن و لە گۆڤاری هاوشێوەی ئاستبەرزی نێودەوڵەتیدا توێژینەوەکانیان بڵاودەکرێتەوە.
لینکی توێژینەوەکە:
https://onlinelibrary.wiley.com/doi/abs/10.1002/jcp.28333