پڕۆژەی تایگرس زانكۆكانی ئەوروپا و هەرێمی كوردستانی لە زانكۆی گوتنگن لە ئەڵمانیا كۆكردەوە
بەمەبەستی رێكخستنی دوو ۆركشۆپ بۆ تاوتوێكردنی پلانی ستراتیجی بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن پڕۆژەی تایگرس، زانكۆكانی ئەوروپا و هەرێمی كوردستانی لە زانكۆی گوتنگن لە ئەڵمانیا كۆكردەوە .
پ.د.پۆڵا ئازاد خانەقا سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی ڕایگهیاند: لەمیانی پڕۆژەی تایگرس بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە تەمویل دەكرێت، چەندین ۆركشۆپ و سیمینار رێكخراوە و رێكدەخرێت. وتیشی: لە ماوەی رابردوودا پڕۆژەی تایگرس چەندین ۆركشۆپ و سیمینار لە هەرێمی كوردستان و ئەوروپا رێكخراوە و ئێستاش لە زانكۆی گوتنگن لە ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەرۆك زانكۆكان و نوێنەری ئەو زانكۆیانەی هەرێمی كوردستان كە بەشدارن لەپڕۆژەكەدا، هەروەها نوێنەری چوار زانكۆی ئەڵمانی و هۆڵەندی و بەلجیكی و چیكی، 42 پسپۆڕ لە هەرێمی كوردستان و چەند پسپۆڕێكی ئەوروپی، دوو ۆركشۆپ رێكدەخرێت و رۆژی 19-2-2019، یەكەم ۆركشۆپ بەڕێوەچوو.
پ.ی.د. سۆران سعید یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و ئهندام لهشاندی خوێندنی باڵای ههرێم : لە ۆركشۆپەكاندا گفتوگۆی چڕوپڕ كرا بۆ دانانی پلانی ستراتیجی بەمەبەستی بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن و دانانی بەرنامە و پلانی پێویست بۆ پڕۆژەی هاوبەش، وهههروهها ئاماژهی دا به ئهوهی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پشتیوان و هاوكارێكی سەرەكین بۆ سەرخستنی پڕۆژەی تایگرس. ئاماژەی بەوەشدا “پڕۆژەی تایگرس، پڕۆژەیەكی ستراتیجیی زۆر گرنگە بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان”
لە پڕۆژەی تایگرس-دا، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و زانكۆكانی (سەڵاحەدین-هەولێر، سلێمانی، چەرموو، راپەڕین، هەڵەبجە، زانكۆكانی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەولێر و دهۆك) بەشدارن.شایانی باسە، لەماوەی رابردوودا لە سلێمانی، هەولێر، رانیە، چەمچەماڵ هەروەها لە بەلجیکاو چیک و هۆڵەندا، چەندینۆركشۆپ و سیمینار لەسەر پڕۆژەی تایگرس رێکخراوە.
پڕۆژەی تایگرس
زانكۆی (گوتنگن) لە ئەڵمانیا كە زانكۆیەكی بەناوبانگی جیهانییە، لەگەڵ زانكۆكانی (خرۆنینگن لە هۆڵەندا، لیوڤن لە بەلجیكا، مەساریك لە چیك، پەیمانگەی گلۆبەڵ ئیمپاكت لە چیك)، پڕۆژەیەكی ئەوروپی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم و (9) دام و دەزگای سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵادا، بەناونیشانی پڕۆژەی تایگرس لەمانگی 11ی 2017-ەوە خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
مەبەستی سەرەكی پڕۆژەكە كە بەبڕی زیاتر لە یەك ملیۆن یۆرۆ لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە فەند دەكرێت و ماوەی (3) ساڵ دەخایەنێت، بەنێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانە، بۆ ئەو مەبەستەش تائێستا چەندین ۆركشۆپ و سیمینار و سیمپۆزیۆم رێكخراوە و رێكدەخرێت.