پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان کۆتایی بە خولێکی فوتساڵ هێنا
وە ک وەفایەک بۆ رۆحی خوێندکاری جوانەمەرگ ( عمر محمد ساڵح ) ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی 20ی شوباتی 2019 بە چاودێری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی امین سەرۆکی زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی و بهئامادەبوونی پ.ی.د.سالم نعمت عزیز راگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و یاریدەدەری ڕاگرو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان وخوێندکارانی پەیمانگا کۆتایی هێنرا بە خولێکی تـــۆپی پــێی فوتساڵ کە پەیمانگاکه لە بەرواری 27/1 تــا 20/2/2019 كردبویهوه،
لەخولەکەدا 15 تیپ بەشداریان کرد کە 14 تیپیان سەر بە بەشە جیاجیاکانی پەیمانگا بوون و تیپێکی مامۆستایانی پەیمانگا و تێیدا هەردوو تیپی قوناغی دووەمی پەرستاری و قۆناغی یەکەمی ڕوپێوی گەشتنە یاری کۆتایی و بە لێدانی یەکلاکەرەوە ،قوناغی دووەمی پەرستاری پلەی یەکەمی خولەكهی بەدەستهێنا .
راگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پ.ی.د. سالم نعمت عزیز خەلاتی براوەی خولەکەی بەخشیە تیپە براوەکان و بەناوی سەرۆکی زانکۆوە سڵاوی گەیاندە بەشداربوان و پیرۆزبایی سەرکەوتن و بەرێوەچونی خولەکەی لە بەشداربوان کرد و هیوای خواست هەمیشە خوێندکاران گرنگی بە وەرزش و چالاکی یە وەرزشییەکانیان بدەن .
خوێندکارانیش سوپاسی زۆری سەرۆکایەتی زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی و ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان یان کرد بۆ کردنەوە ئەم جۆرە خولانەو پشتیوانیە بەردەوامەکانیان بۆ خوێندکاران.