Back

وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ وەفدێكی باڵای زانكۆی تەكنەلۆجیای مالیزیا كۆبووەوە

د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی پێشوازیكردنی لە سەرۆكی زانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا و وەفدێكی هاوڕێی رایگەیاند: لە كردنەوەی كەمپی هەر زانكۆیەك بە پلەی یەكەم بایەخ بەكوالیتی دەدەین. لەسەرەتای دیدارەكەیاندا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەگەرمی بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كرد و وتی: خۆشحاڵین كە سەردانی كوردستانتان كرد، هیوام وایە ماوەی مانەوەتان‌ لە كوردستان لە ڕووی زانستی و گەشتیارییەوە سوود بەخش بێت، د.یوسف گۆران وتیشی: پێم خۆشە وەك زانكۆیەكی ناوداری مالیزی و جیهان هاتوونەتە كوردستان و لقتان كردۆتەوە، ڕونیشیكردەوە كە وەك چۆن لەسەرەتاوە ئارەزووی خۆمان پیشاندا بۆ هاتنی زانكۆ ئاستەبەرزەكانی جیهان بۆ كوردستان و بەتایبەت بۆ ئێوە، ئێستاش بەهەمان گڕوتینی جاران هەماهەنگ و هاوكارتان دەبین و، هیواداریشم ئەو پەیوەندیەی كە دروستان كردوەو فراوانتری بكەن تا كردنەوەی برنج كەمپسێك لە كوردستان. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: وەزارەتەكەمان وەك ئەو ستراتیجی كاركردنەی دایڕشتووە بەردەوامە لە هاندانی زانكۆ ئاستەبەرزەكانی جیهان تا لقیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە، چونكە هەرێمەكەمان ناوچەیەكی ئارامە و دەرفەتێكی لەباری ڕەخساندووە تا گەشە بە بواری خوێندنی باڵا بدرێت، هەروەك زانكۆكانی جیهان دەتوانن كوردستان بكەنە دەروازیەك بۆ ڕاكێشانی خوێندكارانی ناوچەكانی دیكەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ. لەبەرامبەردا، (پ.د.واحد بن عومەر سەرۆكی زانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا) خۆشحاڵی خۆی بەو پێشوازی و دیدارە دەربڕی و وتی: زۆر خۆشحاڵم بەم سەردانە گرنگە، وتیشی ئەم جۆرە هەماهەنگی و هاوكارییە دوولایەنە دەبێت لە نێوانماندا هەورەها بەردەوامی پێ بدرێت و گەشەی زیاتری پێ بدرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile