له درێژه‌ی دیداری پێنج زانكۆكه‌ی هه‌رێمی كوردستان (زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، زانكۆی سلێمانی، زانكۆی راپەڕین، زانكۆی كۆمار، زانكۆی جیهان) كاتژمێر 11.15 خولهك به ناونیشانی (ڕه‌وشی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان (حكومی و تایبه‌ت) و خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان) پانێڵێك بۆ به‌ڕێزان (پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پ.ی.د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پ.ی.د.موفەق خالید سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، د.سەڵاحەدین سەعید سەرۆكی زانكۆی كۆمار و پ.ی.د.ئومێد رەفیق سەرۆكی زانكۆی جیهان) به‌ڕێوه‌چوو.
له پانێڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك زانكۆكانی به‌شدار هه‌ل و مه‌رج و قۆناغه‌كانی تێپه‌ڕبوونی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵایان له‌هه‌رێمی كوردستان شیكرده‌وه‌و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌رێنی و نه‌رێنیانه‌یان باسكرد كه ڕۆژانه ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه ، هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یان خسته ڕوو كه مایه‌ی دڵخۆشییه بۆ بواری زانست و پێشكه‌وتن له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قه‌یرانی دارایی .
له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌و خاڵه هاوبهشانهكرا كه له‌نێوان زانكۆكاندا هه‌یه‌و له‌توانادا هه‌یه زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و فراوان بكرێن به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه زانستییه‌ی له نێوان زانكۆكان و مامۆستایان و خوێندكاران بوونی هه‌یه‌و به‌ستنی هه‌موو كۆنفرانس و سیمینار‌و سیمپۆزیۆم و چالاكییه زانستییه‌كان ده‌توانرێت به‌شێوازێكی باشتر سوودیان لێوه‌ربگیرێت و تواناكان ئاڵوگۆڕبكرێن و پرۆگرامه‌كانی خوێندن به‌هێزتر بكرێت به‌زانستی هاوچه‌رخ و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته گشتییه‌كان ئه‌نجام بدرێن له‌لایه‌ن ئه‌و ناوهندو ده‌زگایانه‌ی كه زانكۆكان هه‌یانه.
له‌كۆتایی پانێڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان (پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین، پ.ی.د.رەزا حەسەن، پ.ی.د.موفەق خالید، د.سەڵاحەدین سەعید و پ.ی.د.ئومێد رەفیق) هیوایان خواست كاری هاوبه‌ش و چالاكی زانستی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی توانا‌و لێهاتوویه‌كانی نێوانیان به‌ره‌و پێش بڕوات له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خوێندكارانی كوردستان به زانستی سه‌رده‌م و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار وه دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئاسوده‌یی خوێندكار .
ناونیشانی بابه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كانی پانێڵه‌كه:
-زانكۆی پۆلیته‌كنیك و بازاڕی كار له‌لایه‌ن پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین
-ئه‌زموونی زانكۆی سلێمانی له‌لایه‌ن پ.ی.د.رەزا حەسەن
-ڕۆڵی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له به‌ره‌و پێشبردنی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پ.ی.د.موفەق خالید
-به نێو ده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆ كوردییه‌كان، زانكۆی ڕاپه‌ڕین هه‌وڵه‌كانی پلانی داهاتوو له‌لایه‌ن د.سەڵاحەدین سەعید
-ڕۆڵی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له چاودێریكردنی زانكۆ تایبه‌ته‌كاندا له‌لایه‌ن پ.ی.د.ئومێد رەفیق.
له‌كۆتاییدا ئاماده‌بووانی پانێڵه‌كه چه‌ندین پرسیاو تێبینی و ڕاو سه‌رنجی خۆیان ئاراسته‌ی پانێڵێستهكان كرد و وه‌ڵام درانه‌وه.
[learn_press_profile]
