دیداری “هەلومەرجی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان و خاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان” ده‌ستیپێكرد
به ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی دروست له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی زانكۆكان و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه‌هاوبه‌شه‌كانیان ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی شوباتی 2019 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌كادیمیستان و مامۆستایانی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی / كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی له هۆڵی هۆتێل تایتانیك دیدارێكی بۆ پێنج سه‌رۆك زانكۆی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست .
دیدارەكە بە بەشداری هەریەك لە ( پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پ.ی.د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پ.ی.د.موفەق خالید سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، د.سەڵاحەدین سەعید سەرۆكی زانكۆی كۆمار و پ.ی.د.ئومێد رەفیق سەرۆكی زانكۆی جیهان ) به‌رێوه‌ده‌برێت.
سه‌ره‌تای دیدارەكە به ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان ده‌ستیپێكردو د. حكیم عوسمان ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی وتاری به‌خێرهاتنی پێشكه‌شكرد، پاشان نوێنه‌رانی هه‌ر پێنج زانكۆی ناوبراو سیڤی زانكۆكانیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد.
وه بڕیاره له‌كاتژمێر 11.15 خوله‌ك پانێڵی هه‌ر پێنج سه‌رۆك زانكۆكه به‌ڕێوه‌بچێت.