Back

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

سەبارەت بە بڵابوونەوەی هەواڵی كردنەوەی لقێكی زانكۆی پەلاسكی چیكی لە شاری هەولێر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێوستی دەزانێت ئاگاداری سەرجەم دامودەزگاو دامەزراوە فەرمییەكان و خوێندكاران و قوتابیان و هاوڵاتیان بكاتەوە كە بڵاوبونەوەی هەواڵی كردنەوەی لقێكی زانكۆی پەلاسكی چیكی لە هەولێر هیچ جۆرە مۆڵەتێكی فەرمی لەلایەن وەزارەتەكەمانەوە پێ نەدراوەو ئاگاداری كردنەوەی نین. كردنەوەی زانكۆ یاخود لقی هەر زانكۆیەك لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە رێككاری یاسایی هەیە كە پێویستە لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە ئەنجام بدرێت، بە پێچەوانەوە كردنەوەی زانكۆ یاخود لقی هەر زانكۆیەك لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەكان، وەزارەتەكەمان بە مافی خۆی دەزانێت رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرێتەبەر، بۆیە بڵاوبونەوەی هەواڵی كردنەوەی لقی زانكۆی پەلاسكی لە هەولێر لە كاتێكدایە كە لقی ئەم زانكۆیە بەهیچ رێوشوێن و رێككارێكی یاسایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تێپەڕ نەبووە. *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
This shortcode LP Profile only use on the page Profile