رۆژنامەنووسێكی هۆڵەندی لە سیمینارێكدا ئەزموونی ژیانی دەخاتەڕوو
بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكی بۆ بەڕێز فرێدریكا رۆژنامەنووسی هۆڵەندی رێكخست، كە لە سیمینارەكەدا فرێدریكا باسی لە ئەزموونی خۆی لە بواری رۆژنامەنوسیدا كرد، بە تایبەت ئەو كارانەی لە شارەكانی كوردستان ئەنجامی داون.
هاوكات رۆژنامەنووس ئاماژەی بەو ئاستەنگانە كرد كە لە ماوەی كاری رۆژنامەنووسیدا هاتوونەتە ڕێگای، هەروەك هانی خوێندكارانیدا بەردەوامی بە كارەكەیان بدەن بە جۆرێك كە هیچ شتێك نەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم بەڕێوەچوونی ئەو كارەی دەیانەوێت ئەنجامی بدەن.
پاشان لە لایەن ئامادەبووانەوە چەندین پرسیار ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسە هۆڵەندییەكە كران و ئەویش ڕوونكردنەوەی لە بارەی پرسیار و بۆچوونەكانی ئامادەبووانەوەدا.
رێكخستنی ئەو سیمینارە دوای ئەوە دێت كە لەماوەی رابردوودا بەڕێز فرێدریكا لە ژیانی رۆژنامەنووسی خۆیدا خزمەتێكی زۆری بە كورد كردووە بەجۆرێك بە دۆستی كوردان ناودەبرێت و لە بواری مافەكانی كورد و بەتایبەت ژناندا چەندین كاری كردووە كارەكانیشی لە میدیا جیهانییەكاندا بڵاوكردووەتەوە.