Back

‏‎سه‌رۆكی زانكۆ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌سه‌ركرده‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ كارو چالاكی و كێشه‌كانیانی كۆڵیه‌وه‌. ئه‌مڕۆ 30ی كانونی دووه‌می 209  له‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی ڕاگرایه‌تی و تاقیگه‌ و به‌شه‌ زانستییه‌كان و هۆڵه‌كانی خوێندنی كۆلیجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه‌دا كۆبوویه‌وه‌. له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌شه‌زانستییه‌كان و تاقیگه‌كانیان به‌سه‌ركرایه‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردووداو له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆ به‌ شێوازی نوێ و كه‌ره‌سته‌و ئامێری پێشكه‌وتوو دروست كرابوون له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان تا بتوانن وانه‌ پراكتیكییه‌كانیان له‌ ناوكۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستیدا بخوێنن. سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م كۆلێجه‌و خوێندكارانیان دوپاتكرده‌وه‌.    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile