سیمینارێك له‌سه‌ر ئالوده‌بوون پێشكه‌شكرا
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سیمینارێك له‌سه‌ر ئالوده‌بوون و چه‌شنه‌كانی پێشكه‌شكرا.
به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردن و زیادكردنی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌سه‌ر بابه‌تی ئالوده‌بوون و چه‌شنه جیاوازه‌كانی ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22 ی كانونی دووه‌می 2019 له هۆڵی پیره‌مێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سیمینارێكی بۆ ( زانیار یاسین و شادمان عبدالله) ڕێكخست .
له سیمیناره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ ئاماده‌یبوون باس له ئالوده بوون و چه‌شنه‌كانی كرا و هه‌روه‌ها باس له هۆكاره‌كان و مه‌ترسییه‌كانی ئالوده بوون كرا كه چه‌نده بۆ مرۆڤ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه خوو به خواردنی ده‌رمان یان جگه‌ره یان هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌وانه ته‌له‌فۆن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه یان هه‌ر شتێكی تره‌وه بگرێت.
له‌كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانی خۆپاراستن له ئالوده بوون خرایه ڕوو ، به‌چه‌ند پرسیارێكی ئاماده‌بووان كۆتایی به سیمیناره‌كه هات.