سێ مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیك به‌شداری له وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كه‌ن
سێ مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له به‌یروت به‌شداری له وۆركشۆپێكی ٢ رۆژه‌دا ده‌كه‌ن ،
له به‌رواری (١٦-١٧)ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ به‌به‌شداری سێ نوێنه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت له‌بواری میدیا به ناونیشانی (دیدگای نوێ بۆ پرۆگرامی میدیا) به‌ڕێوه‌چوو كه له لایه‌ن ئه‌كادیمیای DWی ئه‌ڵمانی رێكخرا بوو له شاری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بۆ ماوه‌ی ٢ رۆژ .
وۆركشۆپه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رایه‌تی زانكۆكانی باكوری ئه‌فه‌ریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕێكخرابوو .