Back

راگری نوێی پەیمانگای تەكنیكی كەلار دەستبەكاربوو

دوای ئەوەی د.ئەیاد فایەق شەهاب بۆ ماوەی 8 ساڵ وەك راگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار خزمەتی بە پەیمانگاكە كردووە و ئاستی زانستی و پرۆسەی خوێندنی لە پەیمانگاكەدا بەرزكردۆتەوە، لەپای ئەو خزمەتە بەرچاو و بەردەوامەی پێشكەشی پەیمانگاكەی كردووە، ناوبراو لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رێزلێنانی ئەنجومەنی زانكۆی پێبەخشرا و ستایشكرا، پاشان د.چیا محەمەد حەسەن وەك راگری نوێی پەیمانگاكە دەستبەكاربوو. د.چیا محەمەد حەسەن لەدایكبووی ساڵی ١٩٧٧ە لە گوندی بان ئاسیاوی سەر بە ناحیەی كۆكس و قەزای كفری، لە ساڵی ٢٠٠١ بڕوانامەی بەكالۆریۆس بەئاستی باشە و پلەی پێنجەمی كۆلێجەكەی بەدەستدەهێنێت، ساڵی 2003 راژەكەی بۆ سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا-پەیمانگای تەكنیكی كەلار دەگوزاێتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەبێت بە بڕیاردەری بەشی كارگێڕی كار و لە ساڵی ٢٠٠٥یش دەبێت بە سەرۆكی هەمان بەش. دواتر ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی ماستەر لە زانكۆی الیرموك لە وڵاتی ئەردەن بەدەستدەهێنێت، هەر لە هەمان ساڵ وەكو یاریدەدەری راگر بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی دەستبەكار دەبێت تا ساڵی ٢٠١٢ دواتر لەچوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی حكومەتی هەرێم لە خوێندنی دكتۆرا لە زانكۆی المنصورەی وڵاتی میسر وەردەگیرێت و ساڵی ٢٠١٦ بڕوانامەی دكتۆراكەی بەدەستدەهێنێت. *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ
This shortcode LP Profile only use on the page Profile