د.یوسف گۆران: ده‌بێت پڕۆسه‌ی فێركردن له‌سه‌ر بنه‌مای توانای تاكه‌كان دابڕێژرێت
به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.شێرزاد نه‌جار ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری خوێندنی باڵا و، ڕاوێژكاران و سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌تیه‌كان و، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆكان و، ڕاگری كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده و، به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ره‌كانی ڕێگه‌كانی وانه‌وتنه‌وه وۆركشۆپی ڕیفۆرمی پێداگۆجی له زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو.
له‌و وۆركشۆپه‌دا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (9/1/2019) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌بوان ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان بێ ده‌نگیان نواند، پاشان چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكرا.
سیستمی وانه‌وتنه‌وه بە درێژایی پێنج دەیەی ڕابردو هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەسەردا نەهاتوە
له‌سه‌ره‌تادا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پێشكه‌شكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا به‌گرنگیه‌وه باسی له به‌ستنی وۆركشۆپه‌كه كرد و وتی: لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٥)دا دەستمان بە گفتوگۆیەکی زانستی کراوە کرد دەربارەی ڕێگه‌کانی فێرکردن و وانەوتنەوە لە نێو دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، ئەو کات ژمارەیەکی بەرچاو فیدباکی بەشداربوانی خولی ڕێگه‌کانی وانەوتنەوەمان بەدەست گەیشتبو، لە هەمانکاتدا داتا و زانیاری وردمان دەربارەی گۆڕانکاریی و میتۆدەکانی پێداگۆجی لەسەر ئاستی جیهان لەبەر دەستدا بو، وتیشی خاڵی سەرەکی فیدباکی ناوخۆیی بریتی بو لە (شکستی) سیستمی پێداگۆجی تەقلیدی لە هەرێمی کوردستان له هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان، کە خۆی لە خەسڵەتێکی پاسیڤ دادەبینیەوە و، بە درێژایی پێنج دەیەی ڕابردو هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەسەردا نەهاتوە، وتیشی مامۆستا (لە جیاتی خوێندکار و قوتابی) هێشتا هەر چەقی پرۆسەی خوێندن و فێرکردنە، سیستمی خوێندمان نەیتوانیوە وەک پێویست دونیا بینی نەوەی نوێ فراوان بکات و، ژینگەیەکی لەبار بۆ ئازادی بیرکردنەوە و ڕه‌خنه‌گرتن داهێنان و کارسازی و پێكه‌وه‌یی بخولقێنێت، پەیوەندیمان بە کایەکانی کۆمەڵگه و پێداویستییەکانی بازاڕ و گەشەکردنی ئابوری وڵاتەکەمان هێشتا لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نییە ، لە بری داهێنان و دیبەیتی بونیادنەرانە هێشتا له ژماره‌یه‌ك له زانکۆکانمان بە ئاڕاستەی تۆخکردنەوەی کەلتوری مەلزەمە هەنگاو دەنێن.
یەکەمین پرۆژەشمان لە (ڕیفۆرمی پێداگۆجی) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ده‌ستپێكرد
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ش، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و بواره‌ی خوێندنی باڵا كرد و ڕاگه‌یاند: یەک ساڵ پێش ئێستا و لە مانگی( ١ / ٢٠١٨)دا وه‌فدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیمان ناردە وڵاتی فنلاند ، وتیشی فینلاند یه‌كێكه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: لەو سەردانەدا ژمارەیەک زانکۆ و دامەزراوەی زانستی و ئەکادیمی ئەو وڵاتە بەسەر کرانەوە و، لە کۆتاییشدا گفتوگۆیەکی زانستی و وردیان لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی فنلاند ئەنجام داب‌و، ڕونیشكرده‌وه دوای گەڕانەوەی وەفدەکەی وەزارەت ژمارەیەک لە زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای فینلاند ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، وتیشی بە سوپاسەوە دەرگای دەستپێکردنی پڕۆژە زانستی و ستراتیجییەکانمان لەگەڵ ئەم وڵاتە کردەوە، یەکەمین پرۆژەشمان بریتی بو لە (ڕیفۆرمی پێداگۆجی) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ڕونیشیكرده‌وه ئه‌وه یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه، به‌ڵام كۆتا پڕۆژه‌یه نابێ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌زمونی سه‌ركه‌و‌تویان هه‌یه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌یه چه‌نده خوێندكاران و كه‌س وكاریان و كۆمه‌ڵگه متمانه‌یان به‌ئێمه هه‌یه.
گەشەکردنی تەکنۆلۆجیا و دەرفەت و پێداویستییەکانی بازاڕی کار گەلێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له گرنگی پێداگۆجی له زانكۆكان كرد و ڕایگه‌یاند: پیداگۆجی مانای هونەری گەیاندن و ئاڵوگۆڕی زانست و کارامەییە لە کۆنتێکستێکی پەروەردەییدا و، هەمو ئەو کارکێکانە دەگرێتەوە، کە لە پرۆسەی فێربوندا ئەنجام دەدرێن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، كه (پێداگۆجی) لەژێر کاریگەری گۆڕانکارییە ڕۆشنبیری و ئابوریەکانی سەدەی بیست و یەک و گەشەکردنی تەکنۆلۆجیا و دەرفەت و پێداویستییەکانی بازاڕی کار گەلێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە، وڵاتی فینلاند لەسەر ئاستی جیهان لە پێشەنگی ڕیفۆرمی (پەروەردەیی و پێداگۆجی)دان، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: خاڵی بنەڕەتی ڕیفۆرمی پەروەردەیی هه‌ر نمونه‌یه‌كی پێشكه‌وتوی پێداگۆجی بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کارامەیی پێداگۆجی مامۆستایان و پێدانی ئازادی و ئۆتۆنۆمی بە ناوەندە پەروەردەییەکان بۆ ئەوەی خۆیان لە بواری فێرکردن‌دا دەستکراوە بن و، هەمیشە دەرفەتی داهێنان و تازەکاری لەبەردەمیاندا ئاوەڵا بێت.
دەبێت پرۆسەی فێرکردن لەسەر بنەمای توانا‌و پۆتێنشیاڵی تاکەکان دابڕێژرێت
سه‌باره‌ت به‌ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی وڵاتی فینلاند، د.یوسف گۆران ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌ی سیستمی ئه‌و وڵاته‌دا وتی: لە سیستمی پەروەردەی فینلاندا قوتابی و خوێندکار لە سێنتەری پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندان، (متمانە)… ڕۆڵی گرنگ دەبینێت و حکومەت و كۆمەڵگه متمانەیان بە کواڵیتی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن هەیە، وتیشی یەکێک لە جوانترین خەسڵەتەکانی فیرکردن لەم سیستمه بریتییە لەو کۆنسێپتەی کە هەر منداڵێک یان گەنجێک (توانایەکی تایبەت و ناوازەی هەیە)، بۆیە دەبێت پرۆسەی فێرکردن لەسەر بنەمای توانا‌و پۆتێنشیاڵی تاکەکان دابڕێژرێت، واتا هەر تاکێکی کۆمەڵگه لە پرۆسەی فێربوندا ڕێچکەی فێربونی تایبەت بە خۆی هەیە و، مامۆستایان و سیستمی پەروەردە دەبێت ببنە ڕێخۆشکەر لەبەردەم گەشەکردنی توانای یەکە بە یەکەی تاکەکاندا، واتا سیستمی پەروەردە دەبێت متمانەی بە توانای ناوازەی یەکە بە یەکەی تاکەکانی کۆمەڵگه هەبێت و هەلی دەرکەوتن و گەشەکردنی ئەو توانایانە بڕەخسێنێت.
هەمو خوێندکارێک دەبێت بەشداربێت لە کارێکی داهێنەرانە
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ گرنگی پرۆسه‌ی خوێندن و فێركردن و له‌وباره‌یه‌وه وتی: پرۆسەی خوێندن دەبێت لەسەر بنەمای (فێربون و بیرکردنەوەی داهێنەرانە و کارسازی) دابڕێژرێت، هەمو خوێندکارێک دەبێت بەشداربێت لە کارێکی داهێنەرانە، کە خزمەت بە چارەسەرکردنی پرس و گرفتەکانی سێکتەرەکانی کۆمەڵگه و بزنس و کەرتی پیشەسازی بکات. د.یوسف گۆران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه دەبێت هەوڵ بدەین پرۆسەی خوێندن بەتەواوەتی لەگەڵ کۆمەڵگه و بزنس و کەرتی پیشەسازی هەماهەنگ و پێکەوە گرێ‌دراو بن، وتیشی پرۆسەی فێربون لە سەدەی بیست و یەکدا پڕۆسەیەکی داینەمیکە و تەنها لە ژورەکانی پۆلدا قەتیس نابێت، بەڵکو دەبێت هەمو سوچێکی کۆمەڵگه وەک ژینگەیەکی پەروەردەیی بۆ خوێندن و فێرکردن بەکار بهێنرێت.
ساڵی ڕابردو یه‌كه‌مین گروپی مامۆستایانی زانكۆ ڕه‌وانه‌ی فینلاند كران
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره گرنگه‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه‌كه كرد، كه له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌كی فینلاندی ئه‌نجامیاندا بۆ ڕیفۆرمكردن له بواری پێداگۆجی بۆ ئه‌وه‌ش وتی: لەبەر ڕۆشنایی ئەم تێگەیشتنانەی كه هه‌مانه لە مانگی نیسانی (٢٠١٨) ڕه‌شنوسی درافتی یەکەمین پرۆژەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆی هامک (HAMK) به ناونیشانی (Pedagogical Training for Teachers professional Development) داڕێژرا، وتیشی لەو چوارچێوەیەدا توانیمان (٣٣) مامۆستا لە (١٧) زانکۆی هەرێمی کوردستانەوە بنێرینە فینلاند بۆ بەشداری لە پڕۆگرامی (ڕاهێنانی پێداگۆجی)، ڕونیشیكرده‌وه، كه پرۆگرامەكه دو بەشی سەرەکی لەخۆ دەگەرێت:
بەشی یەکەم : بریتی بو لە ڕاهێنانی ئەو (٣٣) مامۆستایە لەسەر پرانسیپەکانی پێداگۆجی مۆدیرن و ئامادەکردنیان بۆ سەرکردایەتیکردنی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە هەرێمی کوردستان، لەم ڕاهێنانەدا بە گشتی تەرکیز لەسەر کۆنسێپتە نوێیەکانی پێداگۆجی مۆدێرن کراوە بە تایبەت:
- Student Centered Approach
- Innovative Pedagogical Method
- Competence Based Curriculum
- Entrepreneurship and Innovation
- University Business cooperation
بەشی دوم: ئەو مامۆستایانەی بەشداری ئەم پرۆگرامەیان کردوە، لە دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان هەم پرۆگرامی نوێی پێداگۆجی بۆ هەرێمی کوردستان دادەڕێژن، هەمیش ڕاهێنان بە مامۆستایانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ مەبەستی گواستنەوەی ئەو کۆنسێپتە نوێیانە و دەستپێکردنی پرۆسەی ڕیفۆرمی پێداگۆجی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
سه‌رباری ئاسته‌نگیه‌كان، قۆناخی یه‌كه‌مان به‌سه‌ركه‌توی جێبه‌جێكرد
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی ئه‌و پڕۆگرامه، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: قۆناخی یەکەممان تا ڕادەیەکی زۆر بە سەرکەوتویی تەواو کرد، ئەو (٣٣) مامۆستا بەڕێزە توانیان بۆ ماوەی(دو هەفتە لە ناوەوەی هەرێم) و، (٦ هەفتە) لە فینلاند بە سەرکەوتویی بەشداری کۆرسەکە بکەن و، خۆیان بۆ قۆناخی دوەمی پرۆسەکە ئامادە بکەن، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی شانازی دەکەین کە توانیمان سەرباری هەمو ئاستەنگەکان ئەم پرۆسەیە بەسەرکەوتویی بەڕی بکەین، بە تایبەت ئەم جارەیان پرسی ڤیزا گرفتێکی گەورە بو، ئه‌وه‌ش بە هۆی نەبونی کونسڵگه‌ری فینلاند لە هەرێمی کوردستان، ناچار بوین مامۆستایان دو جار بنێرینە ئەنکەرە جاری یەکەم بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی ڤیزا و، جاری دوەمیش بۆ وەرگرتنەوەی ڤیزاکانیان، خۆشبەختانە توانیمان هەموویان بگەیەنینە شوێنی خوێندنەکەیان، وتیشی ئەمڕۆ هەمو کاندیدەکان لەم وۆرکشۆپەدا باس لە ئەزمونی خۆیان دەکەن و، ناوەرۆکی پرۆگرامی نوێی پێداگۆجی دەخەنە پیش چاومان، هیواشی خواست بە گفتوگۆیەکی زانستی کراوە بتوانن تیگەیشتنی تەواو دروستبکەن و، ئامادەکاری بۆ دەستپێکی پرۆگرامی ڕیفۆرمی پێداگۆجی بکەن.
له‌و پڕۆگرامه‌دا، كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی و زانستی هه‌ماهه‌نگ بون
له به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و كۆرسه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی تایبەتی زانکۆی هامک كرد و وتی: بەڕاستی نمونەیەکی بەرز و ناوازەی پرۆفێشناڵیزم و، ئاستێکی بەرزی زانستی و ئەکادیمیان نیشان داین، ئێمە لێرەوە دەستخۆشیان لێدەکەین، سوپاسی تایبەتی یەکە یەکەی بەڕێوەبەرانی ئەم پرۆگرامە و ئەو مامۆستایانەی زانکۆی هامک دەکەین، کە لەم پڕۆژەیەدا بەشدار بون، وتیشی زانکۆی هامك فیدباکی خۆیان لەسەر پرۆگرامەکە و، یەکە بە یەکەی بەشداربوانی کۆرسەکە ئامادە کردوە و، بە شیوەیەکی فەرمی پیشکەشی وەزارەتی دەکەن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سوپاسی تایبەتی مامۆستایانی بەشداربوی کۆرسەكه‌ی كرد، کە ماندونەناس و لە خۆبوردوبون، وەک (قوتابی/ خوێندکار) ماوەی مانەوەیان لە شاری (هامێلینا )بەسەر برد، له‌هه‌مانكاتدا د.یوسف گۆران سوپاسی تایبەتی سپۆنسەرەکانی پرۆگرامەكه كرد، كه جگە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرسێ زانکۆی (لوبنانی فەرەنسی، گەشەپێدانی مرۆیی و نەورۆز) بەشداربون لە دەستەبەرکردنی لایەنی دارایی پڕۆژەكە، وتیشی ئەم هەنگاوە یەکەمین مۆدێلی (PublicPrivate Partnership)ە لە بواری خوێندنی باڵا کە تیایدا هەردو کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت هەماهەنگی دەکەن لە سپۆنسەرکردن و، سەرخستنی بەرنامەیەکی نیشتیمانی هاوبەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا.
پڕۆژەی ستراتیجی لە ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا جێبەجێ ده‌كرێ
سه‌باره‌ت به‌كارنامه‌ی داهاتوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بەرنامەکانمان لەگەڵ زانکۆی هامک و زانکۆکانی دیکەی فینلاند بەردەوام دەبێت، ڕاشگه‌یاند: هەر لە بەرنامەی ڕیفۆرمی پێداگۆجی دەمانەوێت لە ساڵی (٢٠١٩)دا لانی کەم سێ گروپی دیکەی مامۆستایان بنێرین، هەروەها گفتوگۆمان ئەنجامداوە لەگەڵ دامەزراوەی (ئارێنێ) و (فین ئێک) و، ژمارەیەک زانکۆ و دامەزراوەی ئەکادیمی فینلاند، کە پڕۆژەی ستراتیجی لە ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا جێبەجێ بکەین و، هەوڵ بدەین ئەم هەنگاوانە ڕیفۆرمی کەرتی پەروەردەش بگرێتەوە.
لەمەودوا ده‌بێ قوتابی و خوێندکار ده‌كرێنه سێنتەری پرۆسەی فێرکردن
لەکۆتایی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیوای خواست هەمو ئەو کۆنسێپتانەی کە لەم پرۆگرامەدا باس دەکرێن بە تیگەشتنی قوڵەوە بخەینە بواری پراکتیزەکردنەوە و، سود لە ئەزمون و توانای وڵاتی فینلاند و ئەم مامۆستا ئازیزانە وەربگرین، کە ڕاهێنانیان لەو وڵاتە ئەنجامداوە، ڕاشگه‌یاند: لەمەودوا ده‌بێ قوتابی و خوێندکار بکەینە سێنتەری پرۆسەی فێرکردن و، بواری داهێنان و کارسازی زیاتر برەخسێنینن، وتیشی ده‌بێ زانکۆکانمان زیاتر ببەستینەوە بە بازاڕی کار و سێکتەرەکانی کۆمەڵگه و بزنس و پیشەسازییەوە، هەمو جێگایەکی ئەم کۆمەڵگه‌یەمان بکەینە ژینگەیەک بۆ خوێندن و فێربون و داهێنان و ئەفراندن.
پڕۆگرامی پێداگۆجی له فینلاند چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆگرتبو
پاشان وتاری (Maaret Viskari) به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی جیهانی له زانكۆی (Hamk)ی فینلاندی خرایه‌ڕو. له وتاره‌كه‌یدا باسی له بیرۆكه و گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆگرامه‌كه و، دواتر جێبه‌جیكردنی پڕۆژه‌كه كرد، وتیشی پرۆگرامه چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆگرتبو، كه تیایدا ڕۆژانه له وڵاتی فینلاند به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ڕاهێنان به‌به‌شداربوانی خوله‌كه ده‌كرا و، له‌لایه‌ن ستافێكی كارامه‌وه به‌نوێترین میتۆده‌كانی پێداگۆجی ئاشناده‌كران.
ئه‌زمونی وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكانی وڵاتی فینلاند
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و وۆركشۆپه‌دا، چه‌ند ته‌وه‌رێكی جیا سه‌باره‌ت لایه‌نه‌كانی پیداگۆجی پێشكه‌شكران، له‌و باره‌یه‌وه و له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن (د.محمد صدیق له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی، د.ئاراس قادر له زانكۆی پۆلیته‌كینكی هه‌ولێر و د.توانا عبدالرزاق له زانكۆی كۆمار) باس له ئه‌زمونی وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكانی وڵاتی فینلاند كرا.
هه‌شت مۆدێل و پڕۆگرامی پێشنیازكراو بۆ خولی پێداگۆجی
له ته‌وه‌ری دوه‌مدا، له‌لایه‌ن (د.كارمه‌ند حه‌مه‌د له زانكۆی سۆران، د.موئه‌ید محمد له زانكۆی نه‌ورۆز، د.ستار جه‌بار له زانكۆی زاخۆ، د.ئه‌حمه‌د عومه‌ر له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، د.نازدار عزالدین له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی، د.نه‌به‌ز نه‌وزاد له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی، د.ڕێژین هارون له زانكۆی سلێمانی، د.ئه‌سعه‌د محمد له زانكۆی گه‌رمیان، د.توانا حه‌مید له زانكۆی چه‌رموو، د.موصعه‌ب سه‌لمان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك، د.ئه‌یسه‌ر عبدالخالق له زانكۆی سلێمانی، د.علا‌ءالدین خه‌لیل له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، د.عه‌باس بورهان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/هه‌ولێر، د.محمد ئیبراهیم له زانكۆی دهۆك، د.ئه‌مین عبدالقادر له زانكۆی دهۆك، د. شاكر حسن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك، د.حسین عه‌لی له زانكۆی نه‌ورۆز و د.هاوكار محی ا‌لدین له زانكۆی ڕاپه‌ڕین) باس له هه‌شت مۆدێل و پڕۆگرامی پێشنیازكراو بۆ خولی پێداگۆجی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
كۆمه‌ڵێك پێشنیاز گه‌ڵاڵه‌كران
له به‌شی سێیه‌می وۆركشۆپه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن (د.محمد عه‌لی له زانكۆی سۆران، د.كاروان عه‌لی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، د.ڕه‌مه‌زان مصطفی له زانكۆی زاخۆ، د.كاروان وه‌سمان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر، م.ئه‌ژین مصطفی له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و د.عومه‌ر مه‌حمود له زانكۆی گه‌رمیان) وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوان درایه‌وه و، گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر ته‌واوی ته‌وه‌ره‌كانی وۆركشۆپه‌كه‌دا كرا، به‌گه‌ڵاڵه‌كردن و خستنه‌ڕوی چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك كۆتایی به‌وۆركشۆپه‌كه هات.
*راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.