Back

پەیامی پیرۆزبایی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ساڵی نوێ

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینیەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی كورد و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و تەواوی جیهان دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی: بەناوی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی ساڵی نوێ ئاڕاستەی تەواوی خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەین، هەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم ڕاگر و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندكارانی خۆشەویستی زانكۆمان دەكەین. ئومێدەوارین سەری ساڵی نوێ ( 2019 ) و یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح ببێتە چەسپاندنی زیاتری برایەتی و پێكەوەژیان و ببێتە هەوێنی چارەسەری قەیرانەكانی وڵاتەكەمان، هەر لەم روانگەیەشەوە پرەنسیپەكانی لێبوردەیی و خۆشەویستی و برایەتی بە مژدەی ئایینە ئاسمانییەكان دەزانین، هیوادارین ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و ئایینی لە هەرێمەكەمان و جیهانیشدا بەرقەرابێت و كۆتایی بە توندوتیژیی و نەهامەتییەكان بهێنرێت، هەر لەم سۆنگەیەشەوە بە پێویستی دەزانین بە هەوڵی هەموو لایەك ئاستی زانست و خوێندن لە هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە زیاتر بەرەوپێش ببەین و زۆرترین خزمەت بە زانكۆ و خوێندكارانمان بكەین، دووبارە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەر چوار پارچەی كوردستان و جیهان دەكەین. ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile