Back

ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ بە ئەزموونێكی دەوڵەمەندەوە گەڕانەوە هەرێمی كوردستان

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازی لە مامۆستایانی پێداگۆجی كرد كە دوای نزیكەی دوو مانگ مانەوە لە فنلاند گەڕانەوە هەرێمی كوردستان. د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەو مامۆستایانە، كە ئەمڕۆ چوارشەممە (19/12/2018) لە ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو رایگەیاند: بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی فنلاند پرۆگرامەكانی پیداگۆجی و پێدانی نازاناوی زانستی دادڕێژینەوە. وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەو مامۆستانەی راگەیاند: ئێستا كاتی ئەوەیە بزانین چۆن دەتوانن هاوكارمان بن لە داڕشتنەوەی پرۆگرامەكانی پێداگۆجی و پێدانی نازاناوی زانستی، وتیشی: پێدانی نازناوی زانستیمان ڕاگرتووە چاوەڕێی پێشنیازەكانی ئێوە دەكەین بۆ ئەوەی لێرە بەدواوە بەرنامەیەكی پتەوی پێداگۆجی دابڕێژین، بۆ ئەوەی بتوانین ئەوە بكەین، هەربۆیە پێشنیاز دەكەم لەسەرەتای مانگی داهاتوو وۆركشۆپێك بۆ هەموو زانكۆكانی كوردستان بكەن و، ئەزموونەكان بیگوازنەوە بۆ زانكۆكان و بیرۆكەیان پێبدەن بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو گۆڕانكاری و بەرنامەیە بن، كە لە داهاتوودا جێبەجێی دەكەن و، سەرجەم دیدگا و بەرنامەی خۆمان دیاری بكەین. لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، د.عەباس ساڵحی لە سمینارێكدا باسی لە ئەزمونی فنلاند و، ئەو بوارانەكرد كە لە ماوەی مانەوەیان لە فنلاند فێری بوون، هەروەك باسی لە كارنامەی داهاتوو بۆ بابەتی پیداگۆجی لە كوردستان كرد، بۆ ئەوەش چەندین پێشنیازی خستەڕوو. بەبەشداری و خستنەڕوی بیروبۆچونەكانی ئەندامانی وەفدەكە و خستنەڕوی چەندین پێشنیاز كۆتایی بەكۆبونەوەكە هات. *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
This shortcode LP Profile only use on the page Profile