هەلی كار بۆ هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەلی كار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا دەڕەخسێنێت و داوایان لێدەكات لە ڕێگەی وەزارەتەوە داواكاری بۆ دامەزراندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان پێشكەش بكەن.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: بەمەبەستی رەخساندنی هەلی كار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، وەزارتەكەمان داوا لە هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا دەكات داواكاری بۆ دامەزراندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان وەك میلاك پێشكەش بكەن لەو پسپۆڕییانەی كە لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەخوێندرێت .
مەرجەكان:
1. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرابێت
2. لە هیچ شوێنێك دانەمەزرابێت
3. نازناوی زانستی هەبێت
4. ئەو پێشكەشكارانەی نازناوی زانستییان نییە پێویستە مەرجەكانی وەرگرتنی نازناوی زانستیان تێدابێت
5. پێشكەشكاران لە ڕێگەی ئیمەیڵی (jobs.private@mhe-krg.org) زانیارییەكان ڕەوانە بكەن.
پێداویستیەكان:
1. پێویستە هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ماستەر/دكتۆرا داواكارییەكانیان لەڕێگەی cv پێشكەش بكەن
2. هاوپێچ كردنی بڕوانامەكان
3. هاوپێچ كردنی نازناوی زانستی
4. هاوپێچ كردنی مەرجەكانی وەرگرتنی نازناوی زانستی (ئەگەر نازناوی زانستی نەبێت).
تێبینی:
پێشكەشكاران لە ڕێكەوتی (17/12/2018) تاكو رۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (31/3/2019) دەتوانن داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن.