Back

یاری كۆتایی خولی ( زانست – ئازادی – نوێگەری ) ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەئامادەبوونی پ.ی‌.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی‌ سلێمانی و سەرجەم راگرەكانی كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی‌ سلێمانی، یاریی كۆتایی خولی (زانست – ئازادی – نوێگەری) لە نێوان تیپی بەشی تەندروستی كۆمەڵ لە كۆلێجی تەندروستی و بەشی ژمێریاری لە كۆلێجی كارگێڕی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا بەشی تەندروستی كۆمەڵ توانی بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە بەشی ژمێریاری بباتەوە و بێت بە پاڵەوانی خولەكە. شایەنی باسە خولەكە بە سپۆنسەری بەڕێز لاهور شێخ جەنگی ئەنجامدرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile