Back

یەكەم تاقیكردنەوەی كۆرسی زمانی ئینگلیزی ( foundation ) دەستیپێكرد

لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی پرۆسەی خوێندن، ئەمساڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ یەكەمینجار و وەك یەكەمین زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێم كۆرسی زمانی ئینگلیزی ( foundation)ی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی چوار كۆلێج و دوو پەیمانگای زانكۆ دەستپێكرد و ئەمڕۆش یەكەم تاقیكردنەوەی ئەو كۆرسە بە بەشداری 127 خوێندكار بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ یەكشەممە 2018/12/16 لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی یەكەم تاقیكردنەوەی كۆرسی زمانی ئینگلیزی ( foundation) دەستیپێكرد كە خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی كۆلێجی ئینفۆرماتیكی سەر بە زانكۆی لەخۆگرتبوو كە ژمارەیان 127 خوێندكار بوو، ئەم تاقیكردنەوەیە دەچێتە چوارچێوەی ئەو چاكسازییانەی كە بۆ پرۆسەی خوێندن لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆوە بڕیاری لەسەر دراوە، هەر لەمیانی بەڕێوەچوونی تەقیكردنەوەكەدا پ.د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و راگری كۆلێجی ئینفۆرماتیك بەوەكات هۆڵی تاقیكردنەوەكەی بەسەركردەوە و لەنزیكەوە ئاگاداری چۆنێتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكە بوو، راو بۆچوونی خوێندكارانیشی لەسەر كۆرسەكە و تاقیكردنەوە وەرگرت، پاشان پ.د.سۆران ئەبوبەكر لەگەڵ ستافی سەنتەری زمانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی پرۆسەكەی بەشێوازێكی ئەرێنیی هەڵسەنگاند و هیوایخواست پرۆسەكە زیاتر بەڕێوەبچێت و بەردەوامی هەبێت و سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆش بگرێتەوە. لەو بارەیەوە هۆگر محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: ئێمە وەك سەنتەری زمانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لیژنەیەكی پسپۆڕمان بۆ مەبەستە پێكهێناوە كە ئەمساڵ نزیكەی هەزار و 50 خوێندكاری قۆناغی یەكەمی زاكۆمان كۆرسی زمانی ئینگلیزی وەردەگرن لە سەنتەرەكەمان، لەبەرئەوەی لەئێستادا زمانی ئینگلیزی بۆتە مەرجی سەرەكی خوێندن لە مەنهەجی زانكۆكەماندا، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ 127 خوێندكاری كۆلێجی ئینفۆرماتیك تاقیكردنەوەی بەشی یەكەمی زمانی ئینگلیزیان ئەنجامدا كە لە پێكهاتبوو ( خوێندنەوە و نووسن )، هەر ئەم خوێندكارانەی ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە بەشی دووەمی تاقیكردنەوەكەیان ئەنجام دەدەن كە ( گوێگرتن و قسەكردن) لەخۆدەگرێت. بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی رایگەیاند: ئەم پرۆسەیە هەر بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت لەو كۆلێج و پەیمانگایانەی كە بەشە تایبەتمەندەكانیان بەشداریان لەم پرۆسەیەدا كردووە، هەفتانە لە كۆلێجەكاندا 8 كاتژمێر بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی تەرخانكراوە و هەروەها 4 كاتژمێریش بۆ پەیمانگان. شایەنی باسە ئەم خوێندكارانەی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا زیاتر لە مانگێك دەبێت لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە رێگەی مەنهەجێكی تایبەتەوە كۆرسی زمانیان وەرگرتووە كە رەچاوی تەواوی ئەو مەرجانە كراوە كە پێویستن بۆ كۆرسی ( foundation) . *بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile