Back

كاره‌كانی دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان(سنه‌) به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات

له‌ پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 11كانونی یه‌كه‌می 2018 دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان(سنه‌) به‌هاوكاری زانكۆی سلێمانی به‌ناونیشانی ( پلانی ستراتیژی بۆ ڕوبه ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ هاوچه‌رخه‌كان) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و 38 توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ هاوچه‌رخه‌كان پێشكه‌شكرا ، به‌ چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكاری كۆنفرانس و به‌دروشمی (ئێمه‌ پلان به‌ ستراتیژیانه‌ داده‌ڕێژین یۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و چاره‌سه‌ركردنی) دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنه‌) و زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. له‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12 ی كانونی یه‌كه‌می 2018 و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. فه‌ردین اخلاقیان سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان (سنه‌) و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و توێژه‌ران و مامۆستایان و زانستخوازان، به‌ ئاهه‌نگێكی گۆرانی و مۆسیقای ڕه‌سه‌نی كوردی له‌لایه‌ن گروپی مۆزیكی لوڕ له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو ،پاشان هه‌روه‌ها د.كاضم فرج پێشنیارو ڕاسپارده‌كانی خوێنده‌وه‌ كه‌ خۆی له‌چه‌ند خاڵێكی بنه‌ڕه‌تیدا خۆی بینییه‌وه‌. سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد و تیایدا سوپاسی گشت لایه‌كی كرد كه‌ به‌شێوازێكی زۆر باش كۆنفرانسه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆتایی پێهێناو سوپاسی خۆی گه‌یانده‌ میوانانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌موو توێژه‌ره‌كانی ئه‌ڵمانیا جه‌زائیر بۆ به‌شداربونیان هه‌روه‌ها سوپاسی هۆتێل تایتانیكی كرد له‌پای پشتیوانیان له‌زانكۆو سوپاسی لیژ1نه‌ی سه‌رپه‌رشتی و لیژنه‌ی زانستی و ئاماده‌كارانی كۆنفرانسی كرد و هیوای خواست ئه‌نجام و ڕاسپارده‌و پێشنیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی پێویست كاریان له‌سه‌ر بكرێت. به‌دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان بۆ به‌شداربوان و توێژه‌ران و لیژنه‌ تایبه‌ت مه‌نده‌كان، كۆنفرانسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به‌ كاره‌كانی هات. له‌لێدوانێكدا م.بختیار عبید سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس تایبه‌ت به‌ سایتی زانكۆ ووتی: به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان(سنه‌) به‌هاوكاری زانكۆی سلێمانی ، له‌پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات، كه‌ له‌ڕاستیدا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ بوو به‌ئاراسته‌ی ده‌ست خستنه‌ سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌كان و پلان دانان بۆ داهاتوو له‌پێناو دابینكردنی ژیانێكی ئاسایی بۆ هاوڵاتیان و به‌رنامه‌ ڕێژی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ داهاتودا دێته‌ پێشه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجام و ڕاسپارده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌درێت به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست. وه‌ سوپاسی به‌ڕێزان هه‌رسێ سه‌رۆك زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان سنه‌و زانكۆی سلێمانی كرد بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی گشت داواكارییه‌كان و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی كۆنفرانس و سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كرد له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه‌ هاوكارو پشتیوانی كاره‌كه‌بوون .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile