Back

ڕۆژی دووه‌می كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنه‌) درێژه‌ی هه‌یه‌

له‌ ڕۆژی دووه‌میدا ، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنه‌) به‌هاوكاری زانكۆی سلێمانی به‌دروشمی (ئێمه‌ پلان به‌ ستراتیژیانه‌ داده‌ڕێژین یۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و چاره‌سه‌ركردنی) و به‌ناونیشانی ( پلانی ستراتیژی بۆ ڕوبه ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ هاوچه‌رخه‌كان)درێژه‌ی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش جگه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی زیاتر له‌ 20 توێژینه‌وه‌ی جۆراو جۆر له‌كۆتاییدا ڕێزلێنان ده‌به‌خشرێته‌ توێژه‌ران و میوانانی كۆنفرانس. شایانی باسه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی 12 ی كانونی یه‌كه‌می 2018 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆو ڕۆشنبیران پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌كان ده‌ستیان پێكردۆته‌وه‌و له‌سێ هۆڵی هۆتێل تایتانیكی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت . سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان به‌ئاراسته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ دێت كه‌ سه‌رده‌میانه‌ن و پێشتر ڕویان نه‌داوه‌، توێژه‌ران جگه‌ له‌ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌ بابه‌تییه‌كان و دیاریكردنی پلانی ستراتیژی ، جۆره‌ها ڕێگا چاره‌ی گوه‌نجاویشیان دیاریكردوه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان و ڕونه‌دانی كاره‌ساتی نه‌خوازراو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile