كاره‌كانی دوه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنه) و زانكۆی سلێمانی ده‌ستی پێكرد
به چاودێری د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكاری كۆنفرانس و به‌دروشمی (ئێمه پلان به ستراتیژیانه داده‌ڕێژین یۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و چاره‌سه‌ركردنی) دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان (سنه) و زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. فه‌ردین اخلاقیان سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان (سنه) و د.هه‌ڤاڵ ابوبكر پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری سنه و سه‌رقونسڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی زانكۆ‌و توێژه‌ران و میوانانی كۆنفرانس ، ئه‌مڕۆ 11 ی كانونی یه‌كه‌می 2018 دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی ( پلانی ستراتیژی بۆ ڕوبه ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه هاوچه‌رخه‌كان) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و سه‌ره‌تا ئاماده‌بوان له‌گه‌ڵ سرودی نیشتمانی ئه‌ی ڕه‌قیب چه‌ند ساتێك به‌بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان وه‌ستان و دواتر ووتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن ( د.كاضم فرج)ه‌وه پێشكه‌شكرا و له‌پاش به‌خێرهاتنی میوانه‌كان ڕایگه‌یاند كه به‌هه‌وڵی هه‌رسێ زانكۆ ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه به‌ده‌ست لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانس گه‌یشتوه له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها 37 توێژینه‌وه قبوڵ كراوه بۆ پێشكه‌ش كردن.
دواتر له‌لایه‌ن پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ناوی خۆی و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ووتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا به‌خێرهاتنی گه‌رمی میوانانی كۆنفرانسی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به هه‌ماهه‌نگی نێوان سێ زانكۆی كوردستان و یه‌كهه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بابه‌تێكی هه‌ستیار كه ئه‌ویش به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قه‌یرانه هاوچه‌رخه‌كانه كه ئه‌مڕۆ سه‌راپای جیهانی گرتۆته‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی باسی له‌گرنگی كۆنفرانسه‌كه كرد كه پێویسته پلانێكی پێشوه‌خته بوونی هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه ڕوبه‌ڕومان ببێته‌وه‌و توێژه‌ران ده‌ستكراوه‌بن له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كانیان بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زانیارییه‌كان و فراوانكردنی ڕێگاچاره‌كان. هیوای خواست به‌هاوبه‌شی هه‌موولایه‌ك ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌ڕێگایه‌كی زانستی هاوچه‌رخ به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان سه‌ربكه‌وین.