زانكۆیەكی چیك هەلی وانەوتنەوە و راهێنان لە وڵاتەكەی بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشنیاز دەكات
دوا بەدوای بەدەستهێنانی فەندێكی هاوبەشی ئیراسمۆس پلەسی یەكێتی ئەوروپی بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی ستاف لەگەڵ زانكۆی مەساریكی چیكی لەلایەن د.رۆژین كەمال مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەرۆكی هۆبەی پەیوەندییەكان و فەندی سەنتەری توێژینەوە بەڕێز فەرەیدون فەیزوڵڵا، لەئێستادا زانكۆ چیكییەكە بانگەوازێكی كراوەی بۆ هاوبەشەكانی بۆ پێشكەشكردن راگەیاندووە.
فەندەكە بواری ئاڵوگۆڕ و راهێنان لە وانە وتنەوە و پیشەیی بۆ كۆی (سێ) ستافی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی (لە مامۆستا و ستافی ئیداری لە كۆلێج و پەیمانگاكان و بەڕێوەبەرایەتی و هۆبە و سەنتەرەكان) دەڕەخسێنێت لە زانكۆی مەساریك لە وڵاتی چیك بۆ ماوەی دوو هەفتە، ژمارەی ئاڵوگۆڕەكە بۆ ستافی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە بواری وانە وتنەوە ( ١) ئاڵوگۆڕە و لە بواری ڕاهێنانی پیشەیی (٢) ئاڵوگۆڕە.
لەبەر سنوورداری ژمارەی ئاڵوگۆڕەكە و بەمەبەستی زیادكردنی سوودی ئاڵوگۆڕەكە و بەپێی ئەو پێوەرانەی كە ڕێكخەرانی پڕۆژەكە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی (د.ڕۆژین كەمال) و زانكۆی مەساریك (ڤیۆلیتا ئۆسۆچۆڤا) لەسەری ڕێككەوتن، پێشكەشكارەكان دەبێت ئەم دۆكیومێنتانەی لای خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی پێشكەش بكەن:1. نووسراوی هاندان.
2. سی ڤی رێكخراو.
3.سەلمێنەری توانستی زمانی ئینگلیزی.
4.وێنە (قەبارەی وێنەی پاسپۆرت).
5. وێنەی ئەو لاپەڕەیەی پاسپۆرت كە وێنەی لەسەرە.
6. هیچ مەرجێك بۆ ئاستی بڕوانامەی پێشكەشكار یان پسپۆڕی دانەنراوە.
7. نامەی وەرگرتنی پێشوەخت: پێشكەشكار دەبێت نامەی وەرگرتنی پێشوەخت یان بانگهێشتنامەی هەبێت لە ئەو ستاف و بەشانەی زانكۆی مەساریك كە ئارەزووی ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنانەكە هەیە تیایدا، لەكاتی بوونی پرسیار یان بۆ وەرگرتنی هاوكاری لە دۆزینەوەی ستاف یان بەشی میواندار لە زانكۆ چیكیەكە، پێشكەشكار دەتوانێت ڕاستەوخۆ سی ڤی و پلانی كاری ئامادەكراوی خۆی بنێرێت بۆ لایەنی بەرامبەر لە زانكۆی مەساریك بە ئیمەیڵی em2@czs.muni.cz بۆ دۆزینەوەی هاوەڵی گونجاو بۆیان.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر پێشكەشكردن كلیك ئەم لینكە بكە یاخود بۆ پێشكەشكردن لە ڕێگەی پڕكردنەوەی ئەم فۆڕمەوە دەبێت.
دوا بەروار بۆ پێشكەشكردن رۆژی 31\1\2019 یە.