خوێندكارێك: لە بەشی ناوخۆیی تەواوی پێداویستییەكانمان بۆ دابینكراوە
لەسەر راسپاردە و بڕیاری پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بینای بەشەناوخۆیی كچانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار نۆژەنكراوەتەوە و سەرجەم پێداویستییەكانی بۆ دابینكراوە، هاوشێوەی بەشەناوخۆیی كچان پێداویستییەكانیش بۆ بەشەناوخۆیی كوڕان دابینكراوە، هەورەها لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆشەوە لیژنەیەك پێكهێنراوە تا بەردەوام چاودێری بەشەناوخۆییەكان بكات و پێداویستییەكانی خوێندكاران پڕبكاتەوە.
خوێندكارانیش خۆشحاڵن بە نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانیان و زۆر سوپاسی سەرۆكی زانكۆ دەكەن كە بەردەوام پاڵپشت و خەمخۆری خوێندكاران بووەو لەنزیكەوە گۆێبستی داواكاری و داخوازییەكانیان بووە، ئومێدەوارنیش پشتیونییەكانی سەرۆكی زانكۆ بەردەوامیی هەبێت و خزمەتی زیاتریان پێشكەش بكرێت.
*بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆ.
https://www.youtube.com/watch?v=R2cipKdGF1Y&feature=youtu.be